سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی بازرگانی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه لیژنه‌ی بازرگانی فیدرالی بڕیاری سزادانی كۆمپانیای فه‌یسبووكی به بڕی پێنج ملیار دۆلار ده‌ركردووه، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی فه‌یسبووك له داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێشتر دووپاتی كرده‌وه، كه كۆمپانیای
فه‌یسبووك داتا و زانیاری كه‌سی زیاتر له 87 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك له ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و كۆمپانیای كامبرێج ئهنالایتیكایش به به‌ڵگه و زانیارییه‌وه هه‌موو نهێنییه‌كانی خسته‌ڕوو.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و داتا و به‌ڵگانه‌ی كۆمپانیای كامبریج ئهنالایتیكا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ فه‌یسبووك دروست كرد و پشكه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك به ڕێژه‌ی 1.8 ڕوویان له كه‌می كرد.
له‌وباره‌وه كۆمپانیای فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ری سه‌پێنراوه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێ و له ماوه‌ی ئه‌مساڵ بڕی سێ ملیار دۆلار به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له به‌خشینی پاره له به‌رانبه‌ر سزادانی به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردن به داتای به‌كارهێنه‌رانی، تا هه‌ر پێنج ملیار دۆلاره‌كه وه‌ك پێبژاردن به حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.