ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی كۆمپیوته‌ری داهێنا و وشه‌ی نهێنی و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تریشی بۆ كۆمپیوته‌ره‌كان زیاد كرد، دوێنێ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد، پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كرد.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، فرناندۆ كرباتۆی داهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر له ته‌مه‌نی 93 ساڵی له خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچوون دوێنێ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد، پاش ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌نجی توانی كۆمپیوته‌ر به‌رهه‌م بهێنێت و بناغه‌ی ئه‌و ئامێره پێشكه‌وتوو و پێویسته بۆ مرۆڤایه‌تی دابڕێژێت.
فرناندۆ كرباتۆ له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپیوته‌رێكی گه‌وره‌ی هێنده‌ی ژوورێكی دروست كرد و بنه‌مای زانستی دروستكردنی كۆمپیوته‌ری داهێنا و دواتر ورده ورده په‌ره به به‌شه‌كانی درا، تا دواجار كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپی لێ به‌رهه‌م هێنرا و پاشانیش هێنده بچووككرایه‌وه كه بتوانێ له نێو جانتا بۆ هه‌موو شوێنێك ببرێ.
داهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن په‌یمانی ماساشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا پله‌ی پسپۆری فه‌خری پێ به‌خشرا بوو و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنێت، فرنادنۆ له 1926 له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه و دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی، ناڵاندنی زۆر به‌هۆی به‌ساڵاچوون و پیربوون و نه‌خۆشییه به‌رده‌وامه‌كه‌ی، به‌وهۆیه‌وه دوێنێ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد و به یه‌كجاری ماڵئاوای له ژیان كرد.