دەزگە تەناهییەكانی میسڕ، لاشەی 250 گوێدرێژیان بە سەربڕاوی لە ناوچەی سوهاجی باشووری ئەو وڵاتە دۆزییەوە و ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو وڵاتە دروست كردووە.
ئەفسەرانی یەكەی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی پڕۆژەكان لە سوهاجی میسڕ، لاشەی 250 گوێدرێژی سەربڕاو و كەوڵكراوی ڕیز كرد، كە زۆربەیان لاشەكەیان خراپ بووبوو.
ئەو گوێدرێژانە لە ناوچەیەكی چۆڵی رۆژئاوای بیابانەڕێی خۆرئاوای كەوامل (گوندێكی سەر پارێزگای سوهاجی میسڕە) دۆزرانەوە.
دوای لێوردبوونەوەی و پشكنینی دەزگە تەناهییەكان، دەركەوت ئەو گوێدرێژانە سەربڕاون، بۆ ئەوەی سوود لە پێستەكەی وەربگرن، نەك فرۆشتنی گۆشتەكەی، لەبەر ئەوەیشە كە دوای كەوڵكردنیان، دەستیان بەسەر گۆشتی ئەو گوێدرێژانەدا گرتووە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، بڕیاریان دا لیژنەیەكی پزیشكی ڤێتێرنەری راسپێرن بۆ شاردنەوەی لاشەی گوێدرێژەكان بە ڕێگەیەكی سەلامەت (كە مەترسی تەندروستی بڵاو نەكاتەوە)، تا ناوچەكە پارێزراو بێت و پێشهاتی خراپی ژینگەیی بەدوای خۆیدا نەهێنێت.