ئیبراهیمۆڤیچ دەبێتە پاشای سوێد

:: AM:10:36:12/01/2017 ‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نەیشاردەوە كە ئارەزوو دەكات لە داهاتوودا ببێتە پاشای سوێد.

ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) وێنەیەكی نوێی بڵاو كردەوە كە بە درێسی شاهانەی كلاسیكیدا دەردەكەوێت.

لەگەڵ وێنەكەدا ئیبراهیمۆڤیچ لە كۆمێنتێكدا نووسیبووی "پاشا كارل گۆستافی 17"، وەك ئاماژەیەك بۆ پاشای داهاتووی وڵاتی سوێد كە ئیستا كارل گۆستافی 16 لەسەر تەختە.

ئیبراهیمۆڤیچ /35 ساڵ/ پێشتر چەند جارێك وەك گەورەترین كەسایەتی وڵاتی سوێد و باشترین وەرزشوانی ئەو وڵاتە دەسنیشان كرابوو، ئەمساڵیش بەهەمانشێوە بۆ 11مین جار لەسەریەك خەڵاتی باشترین یاریزانی سوێدی پێدرابوو.

جێی باسە كارل 16ی پاشای سوێد كە ئێستا لە تەمەنی 71 ساڵیدایە، لە ساڵی 1973وە لەسەر كورسی پادشایەتی سوێد دانیشتووە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م