ئاماژە ترسناكەكانی زەردهەڵگەرانی سپێنەی چاو

:: PM:04:50:13/07/2019 ‌


رەنگە تێبینی گۆڕانی رەنگی سپی سپێنەی چاوی هەندێك كەس بكەیت بەرەو رەنگی زەرد بێ ئەوەی ئەوان گرنگی بەو گۆڕانكارییە بدەن، بەڵام پزیشكان هۆشداری دەدەن بەوەی دەكرێت ئەو حاڵەتە ئاماژەیەك بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكی مەترسیدار، بۆیە پێویستە بە سەردانی پزیشك دەكات.

خزكەتگوزاری تەندروستی نیشتیمانی لە بەریتانیا رای گەیاند كە ئەو زەرهەڵگەڕانە لە سپێنەی چاو رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ تووشبوونی كەسەكە بە نەخۆشی جگەر، بۆیە پێویستە ئەوانە بەپەلە سەردانی پزیشك بكەن، لە نەخۆشییەكانی تر كە رەنگە هۆكار بن بۆ زەردهەڵگەڕانی چاو، بوونی بەردی زراو یان  هەوكردنی پەنكریاس یان جگەر یان نەخۆشی داسە خانەكانەوە.  

زەردوویی بریتییە لە زەردهەڵگەڕانی پێست و توێژاڵی پۆشەری سپێنەی چاو و توێژاڵە لینجەكانی تری چاو كە بەهۆی زیادبوونی رێژەی بیلیرۆبین لە خوێن روودەدات. 

جێی ئاماژەیە كە زەردوویی لە نێوان منداڵانی تازە لەدایكبوو باوە و نیشانەكانی لە ماوەی 72 سەعات لە ساتی لەدایكبوونەوە دەردەكەوێت، هەروەها لەوانەی تووشی كێشەی زراو و جگەر دەبنەوە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل