پێویستە رۆژانە هەزار هەنگاو بەپێ‌ رێ بكەیت

:: PM:04:52:13/07/2019 ‌
رۆیشتن بەپێ زۆر بەسوودە بۆ لەش یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكان دەدات و تەندروستی لەش باشتر دەكات. رۆژانە پێویستە هەزار هەنگاو بەپێ رێ بكەیت چونكە دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی كێش ئەم هەنگاوانە ئەگەر بە سەعات دیاری بكرێت نیو سەعات دەكات لە رۆژێكدا. رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ تەندروستی لەش بەگشتی باشتر دەكات و رێ لە چەندان نەخۆشی جۆراوجۆر دەگرێت وەك جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی دڵ و گرفتی هەرس و خەمۆكی.

ئەمانە چەند سوودێكی رۆشتنن بەپێ كە پێویستە بزانرێت؟
یەكەم: كەمترین چەوری لە لەشدا كۆ دەبێتەوە، كالۆری لە لەشدا كاتێك بەفیڕۆ دەدرێت كە لەش زۆر چالاك بێت . ئەو كەسانەی كە چالاكییان كەمە بڕێكی زیاتر كالۆری لە لەشدا كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و قەڵەوی.

دووەم: میزاج باشتر دەكات و فشار كەم دەكاتەوە، سوودێكی تری رۆیشتن بەپێ ئەوەیە كە میزاج باشتر دەكات چونكە دڵ بە بەردەوامی خوێنی پر لە ئۆكسجین دەنێرێت بۆ بەشەكانی تری لەش. ئەمەش وادەكات هەست بە باشتر بكەیت. هەروەها ئاستی فشار كەم دەكاتەوە زۆر كات رۆیشتن بەپێ وادەكات وزەیەكی زیاتر بەلەش بدات و كارەكانت باشتر بكەیت.

سێیەم: رێ لە رەقبوونی جومگەكان دەگرێت، سوودێكی تری رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەی هەزار هەنگاو رێ لە رەقبوونی هاوبەشەكان دەگرێت كە زۆر كات لەو كەسانەدا روو دەدات بەدرێژایی رۆژ دادەنیشن. جومگەكان لە كۆبوونەوەی چەوری دەپارێزێت و ئازار كەم دەكاتەوە. كاتێك لە لایەنی جەستەییەوە چالاكیت جومگەكان بەهێزتر دەبن و باری وەستان رێك دەخات.

چوارەم: كاری مێشك زیاد دەكات، سوودێكی تری رۆشتن بەپێ بۆ ئەو ماوە درێژە ئەوەیە كە چالاكی جەستەی زیاد دەكات و كاری مێشك باشتر دەكات. رۆشتن بەپێ یارمەتی خانەكانی مێشك دەدات كە چالاك ببێتەوە و خانەی نوێ‌ دروست دەكات. بەم شێوەیەش بیر و یاد باشتر دەكات.

پێنجەم: وزەی لەش زیاد دەكات، رۆیشتن بەپێ‌ هۆكارێكە بۆ زیادبوونی وزەی لەش و شەكەتی كەم دەكاتەوە، بەم شێوەیەش بە درێژایی رۆژ وزەی لەش دابین دەكات و چالاكی زیاد دەكات.

شەشەم: دڵ بەهێز دەكات، رۆیشتن بەپێ هەروەها یارمەتی بەهێزبوونی دڵ دەدات و جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە و ئەگەر رۆژانە هەزار هەنگاو بەپێ رێ بكەیت، ئەوە مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ لە داهاتوودا كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد