كەمكردنەوەی خواردنی خوێ ژیانی ملیۆنان مرۆڤ ڕزگار دەكات

:: AM:11:03:12/01/2017 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری "زە بریتش میدیكال جۆرنال" بڵاو بووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ بە ڕێژەی 10% ژیانی ملیۆن مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی ساڵانە ڕزگار دەكات.

توێژەران بەگوێرەی ئەو لێكدانەوانەی كردوویانە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە بەشێكی زۆری هۆكارەكانی مردن زۆر بەكارهێنانی خوێیە لە ماوەی تەمەنی مرۆڤدا، بەگشتیش رۆژانە هەر مرۆڤێك بە بڕی 0.1 دۆلار خوێ بەكار دەبات. زۆر بەكارهێنان و خواردنیشی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و سوڕی خوێن.

بەگوێرەی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، زۆرینەی ئەوانەی خوێ دەخۆن، ئەو كەسانەن كە لە تەمەنی پێگەیشتندان و هەست بە هێز و هیچ نەخۆشییەك ناكەن، بۆیە رۆژانە زیاتر لە دوو گرام خوێ دەخۆن، ئەمەش وای كردووە ساڵانە ڕێژەی 1.65 ملیۆن كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە گیان لە دەست بدەن، كە خوێ یەكێكە لە هۆكارە هەرە سەرەكی و بنەڕەتییەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییانە.

توێژینەوەكە دەڵێ، هەر مرۆڤێك 10 ساڵ بەكارهێنانی خوێ كەم بكاتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە 5.8 ملیۆن كەس بە تەندروستییەكی باشەوە بەردەوام بن لە ژیان، هەروەها 1.13 دۆلاریش مانگانە بۆ مرۆڤەكان دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە/العربیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د