دینا گۆرانییه‌ هیندییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:09:55:13/07/2019 ‌
پێشتر ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ئاوازدانەر "هەڵكەوت زاهیر" نوێترین بەرهەمی گۆرانی بۆ دینا تۆمار دەكات كە بەرهەمێكی گۆرانی هیندییه‌، بڵاوبوونەوەی زانیاریش لەسەر بەرهەمەكە دەنگدانەوەی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

له‌ كارێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گۆرانیبێژ "دینا" نوێترین گۆرانی خۆی بە زمانی ھیندی بڵاو کردەوە.

"دینا" لە چەناڵی تایبەتی "ھەڵکەوت زاھیر" لە یوتیووب بۆ یەکەمجار گۆرانییەکی بە زمانی ھیندی بڵاو کردەوە بە ناوی "Rab ni bana di jodi"، گۆرانییەکە لە فیلمێکی بۆلیوودەوە وەرگیراوە، لەلایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەر "ھەڵکەوت زاھیر"ەوە کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایک بووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی 2017 دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمار کراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو کردەوە، ئەلبومێکیشی بە هەمان ناونیشان هەیە.



وشە - محەمەد میران