گۆرانیبێژى لاو میرا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاو كرده‌وه کە گۆرانییەکی هونه‌رمه‌ندێكى باكورى كوردستانه له یوتیوب تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 18 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه.
نوێترین ڤیدیۆ کلیپی میرا بە ناوی "نه‌سرینێ" ێیه، کە گۆرانى هونه‌رمه‌ندى ناودارى باكوورى كوردستان به‌ردان ماردینییه، به شێوه‌یه‌كى زۆر ساده كارى به‌رهه‌مهێنانى له ستۆدیۆى هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ كردووه و ده‌یڵێته‌وه.
میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانیوتندا کار دەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت، هەندێک لە بەرهەمەکانیشی ئاینین.