لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

:: AM:09:49:14/07/2019 ‌

لە شارۆکەی مێرگەسۆر بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کچێکی نۆ ساڵان گیانی لەدەست دا و شەش کەسی تریش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان قورسە .


ئەمڕۆ یەکشەم 14ی تەمووز، دلاوەر لەتیف گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، سەعات 10ی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک لە گوندی شێخ وەتمان لە سنووری شارەدێی پیران وەرگەڕا.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئۆتومبیلێکی جۆری پیکاب بەهۆی تیژڕەوی کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن نۆ ساڵان بەناوی "نازیار نزار ساڵح" گیانی لەدەستداوە، شەش لە سەرنشینانی بریندارن کە بڕینی منالێکی ۷ ساڵانە سەختە، و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و دانیشتووی گوندی "خەرای" سەر بە شارۆکەی مێرگەسۆرن لە سنووری پارێزگەی هەولێر .


ساڵانە لە شار و شارۆکەکانی کوردستان بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگاوبانەکان هاووڵاتییەکی زۆر دەبنە قوربانی .


مێرگەسۆر/ موڕشید برادۆستی



وشە - هیدایه‌ت جان