هیشام هاشمی شاره‌زای ستراتیجی و ته‌ناهیی عێراقی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن راستن. ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه "لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوبه‌ش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا".
*راستی ئه‌و راپۆرتانه چییه باس له بوونی هه‌زاران ئه‌ندامی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستان ده‌كه‌ن؟
زۆرینه‌ی راپۆرته‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك بنیات نراون، له‌وانه هۆكاره‌كانی پشت ده‌ركه‌وتن و فره‌وانخوازی داعش له 2014، ئێسته به‌هه‌مانشێوه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و ره‌نگه له‌ویش خراپتر، چونكه شرۆڤه‌كردنی ئه‌و پرسه پشت به هاوكێشه‌ی به‌رانبه‌ربوونی نه‌داری و بێزاری و هه‌ل ده‌به‌ستێت، واته له ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌رچه‌ند دۆخه‌كه خراپ بێت له رووی ئابووری و تایفی و سیاسیی خه‌ڵكه‌كه، هه‌لی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه زیاتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌مڕۆ گله‌یی خه‌ڵكه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی گه‌وره، به‌تایبه‌تی له دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئابووری و بێكاری و رێگرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان، بۆیه هه‌لێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م داعش هه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه.
رێكخراوه‌كه سه‌ركه‌وت له خۆسازدانه‌وه له رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری بنیاتنانه‌وه‌ی و رێخۆشكردن و دوای ئه‌وه دروستكردنی شوێنی خۆسه‌پاندن، واته ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داعش توانای خۆگونجانی له‌گه‌ڵ شكسته‌كانی و رێوشوێنه ته‌ناهییه‌كانی له به‌رانبه‌ری وه‌رده‌گیرێن به سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌وه، هه‌یه. ئه‌وه‌ش هۆكار و هه‌لی پێ به‌خشیوه بۆ چاوتێبڕینی ناوچه لاوازه‌كانی ته‌ناهی كه گله‌یی زۆری خه‌ڵكی لێیه، به‌وه‌ش توانیویه‌تی هه‌ل بۆ خۆی له ناوچه‌ی فره‌وانی عێراق دروست بكات، بۆیه چه‌ندان گرووپی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه‌كانی باكور و رۆژئاوا و رۆهه‌ڵاتی عێراق هه‌ن كه به دوو شێواز ده‌جه‌نگن، شێوازی تۆڕه‌كان كه به شه‌ڕی بچووك ناو ده‌برێت، شێوازی هێزی گه‌ڕۆكی تاك تاك كه مه‌ترسی گه‌وره‌تره به‌وه‌ی زوو ئاشكرا ناكرێت و كۆنترۆڵی ئه‌سته‌مه، بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌و راپۆرتانه راستن.
*به‌مدواییه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له بوونی هه‌زاران داعش و خێزانه‌كانیان له سووریا و عێراق و به ئازاد و گیراوه‌وه كرد، ئه‌وان كێن و بۆچی یه‌كلا ناكرێنه‌وه؟
رێكخراوی داعش له 2019 توانیویه‌تی له عێراق 11 كه‌رت بۆ خۆی دروست بكات كه له 2018 ته‌نیا سێ كه‌رتی هه‌بوو، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ی بینی، وای كرد كه‌رته‌كانی رێك بخاته‌وه و سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆی دروست بكات و شانه نوستووه‌كانی چالاك بكاته‌وه، بۆیه به‌پێی ئاژانسی "ئه‌عماق" و رۆژنامه‌ی "نهبهئ"ی رێكخراوه‌كه خۆی، به‌پێی دیوانی سه‌ربازه‌كانی رێكخراوه‌كه له هه‌ر كه‌رتێك 300 بۆ 350 تیرۆریست هه‌ن، كه‌واته ژماره‌ی چه‌كدارانی له دوو هه‌زاره‌وه بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 چه‌كدار و سه‌رووتر، زیادی كردووه.
ئه‌وه ژماره‌ی راستیی ئه‌ندامانی چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیشیان ئه‌ندامی پاڵپشتی هه‌ن له چوارچێوه‌ی په‌یكه‌ری رێكخستنه‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هه‌زار بۆ 11 هه‌زار چه‌كداری كرده‌نی و پاڵپشتی داعش ماون.
دوای شكانی داعش له سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات به ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هاوپه‌یمانان، ئاماژه‌كان ده‌ڵێن هه‌زار ئه‌ندامی داعش دزه‌یان كردووه‌ته ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق و ئه‌وانه‌ش زۆر مه‌ترسیدارن به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی پێیانه، جگه له شاره‌زایی جه‌نگ و كاریزمای بیروباوه‌ڕی به‌كافركردن و توندڕۆیی، ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها له كه‌مپی "هه‌ول"، له نێوان 27-31 هه‌زار عێراقی هه‌ن كه ده‌بنه دوو به‌ش، 22 هه‌زاریان له 2015 تا 2017 له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون، به‌ڵام له‌وێ داڵده دراون كه هه‌موویان عێراقین، ئه‌وانیتر بریتین له خێزانی چه‌كدارانی داعش كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا گیراون، ئه‌وان له یه‌كه‌م وه‌جبه له 507 تیرۆریست پێكهاتوون كه كاری تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه و راده‌ستی عێراق كراونه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگای تایبه‌ت، وه‌جبه‌ی دووه‌م 959 ئه‌ندامی تیرۆریستی پاڵپشت كه ئه‌وانیش راده‌ستی عێراق ده‌كرێنه‌وه، جیا له ژماره‌یه‌ك له ژن و منداڵی داعش له كه‌مپه‌كه.
*به‌دیدی ئێوه بوونی هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له چ ئاستێكدایه و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌چی ده‌گات، ئاخۆ بوار هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان؟
ئێسته هه‌لێكی باش هه‌یه بۆ هاوئاهه‌نگی ته‌ناهی له نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و زۆر نزیكه، ره‌نگه سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌وه بووبێت ئه‌و دوو هێزه ئۆپراسیۆنێكیان بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی مه‌خموور ئه‌نجام دا، به‌ڵێ كرده‌ی سنووردار بوون، به‌ڵام لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌ش بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی زانیاری هه‌واڵگری و ته‌ناهی هاوئاهه‌نگی گه‌وره هه‌یه كه له سه‌ختترین دۆخی دابڕانی سیاسی و ئابووری هه‌ردوولا، نه‌پچڕاوه.
*بڕیاری دوایی یه‌كخستنی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق تا چه‌ند كرده‌نییه و ئایا جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ ئه‌ی كێ له پشته‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یه به بۆچوونی ئێوه؟
فه‌رمانی 237 بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، فه‌رمانێكی رێكخستنه‌وه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه كردنه ئامانجی له رووی سه‌ربازی و یاساییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه زۆر نزیك بووه‌وه به‌هۆی زۆر هۆكار له ماوه‌ی رابردوودا، بۆیه شتێكی باشه بۆیان و پێویستی به فه‌رمان و رێنوێنی تری دیوانی هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ناساندنیان به ئه‌ركه‌كانیان، ئاخۆ هێزێكی چه‌كدارن له ئاستی سوپای عێراق یان پۆلیسی فیدراڵ یان دژه تیرۆر یان كه‌متر له‌وانه، ده‌بنه هێزی ناوچه‌یی یان فیدراڵی جلوبه‌رگیان چۆن ده‌بێت و پله سه‌ربازییه‌كانیان چۆن ده‌بێت و سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌كانیان چی به‌سه‌ر دێت و ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆیان هه‌یه هه‌ڵیبگرن، مووچه و لاگیرییان بۆ پارته سیاسییه‌كان و تایفهكانیان و یه‌كخستنیان له یه‌ك قه‌واره، ئه‌وانه هه‌موو پرسیارن، بۆیه هه‌نگاوێكی باشه بۆ راستكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وان.
* هه‌لێكی باش هه‌یه بۆ هاوئاهه‌نگی ته‌ناهی له نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه.