به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا له هه‌ندێك شوێن، له سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پاشان له كاته‌كانی دره‌نگدا له هه‌ندێ شوێن بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور و له هه‌ندێ شوێن بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه له ناوچه شاخاوییه‌كان پله‌ی گه‌رما ده‌گاته ژێر پله‌ی سفری سیلیزی.