بە دارچین و هەنگوین چارەسەری زیپكە بكە

:: PM:02:36:14/07/2019 ‌
هەنگوین و دارچین چارەسەری زیپكە دەكات، بەشێوەیەكی گشتی زیپكە بەهۆی كۆبوونەوەی بەكتریاوە دروست دەبێت لەسەر پێست. رێ لە رژێنە چەورییەكان دەگرێت كە بەرپرسە لە دەردان و بەرهەمهێنانی چەوری لەسەر پێست، زیپكە تەنیا لەسەر پێست دەرناكەوێت، بەڵكو چەند بەشێكی تری لەش دەگرێتەوە وەك سمت و سنگ ئەمەش كار لە متمانە بوون دەكات. زۆر كات پێكهاتەی كیمیایی كە بەر پێست دەكەوێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست وەك ئەو بەرهەمانەی كە بۆ پێست بەكار دەهێنرێت كاریگەری لاوەكی لەسەر پێست دروست دەكات.
 
هەنگوین و دارچین
هەنگوین چارەسەرێكی بەناوبانگە بۆ چارەسەركردنی پێشهاتەكانی تری پێست وەك زیپكە و برین و تەنانەت بەكتریا لەسەر پێست لادەبات و تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە، بەم شێوەیەش رێ لە زیانەكانی پێست دەگرێت. هەروەها دارچین بەكار دەهێنرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرس و سیستمی هەناسە. هەروەها بەكار دەهێنرێت بۆ رێگریكردن لە چەندان گرفت، دارچین دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ دژە كەڕوو دژە هەوكردن و یارمەتی خێرای چاكبوونەوەی برین دەدات.

چۆن هەنگوین و دارچین چارەسەری زیپكە دەكات
تێكەڵكردنی ئەم دوو پێكهاتەیە بەشێوەیەكی خێرا چارەسەری زیپكە دەكات بەهۆی ئەو پێكهاتە گرنگەكانەوە كە تێیدایە، لەم چەند هەنگاوەدا چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم دووپێكهاتەیە دەخەینە روو.

سێ‌ كەوچك هەنگوین لەگەڵ كەوچێك دارچین تێكەڵ بكە و پاشان بیكە مایكرۆوە بۆ ماوەی 30 چركە، دواتر ئاوێتەكە بۆ پێستت بەكار بهێنە بەڵام لەوە دڵنیا ببەوە كە زۆر گەرم نەبێت، بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر پێست بەجێی بهێڵە و دواتر بیشۆ، دواتر بە خاولییەكی نەرم پێستت بسڕەوە.

ئەم دوو پێكهاتەیە هەندێك كات دەبێتە هۆی هەستەوەری، بۆیە باشتر وایە پێش ئەوەی بۆ پێست بەكار بهێنرێت لە بەشێكی تری لەشدا تاقی بكرێتەوە و پاشان بۆ پێستی دەموچاو بەكار بهێنرێت. 



وشە - ئاوات ئازاد