له هاویندا زۆربه‌ی كه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆچی مووی قژیان هه‌ڵده‌وه‌رێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه یه‌كێكه له‌و گه‌ڕانانه‌ی له گووگڵدا زۆر به‌شوێنیدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێ چاره‌سه‌ری بدۆزنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "میل ئۆنلاین" ڕاپۆرتی پسپۆڕانی پزیشكی له‌وباره‌یه‌وه داناوه و تێیدا مایكل موسلی ده‌ڵێ، هه‌رگیز ئه‌و دیارده‌یه جێی خه‌م و ترس نییه و یه‌كێك نییه له هۆكاره‌كانی تووشبوون به كه‌چه‌ڵی و ده‌ڵێ، گه‌شه‌ی هه‌ر ڕه‌گه تاڵێك ماوه‌ی سێ بۆ پێنج ساڵی ده‌وێ، ئینجا ده‌وه‌رێ و ده‌ست به قۆناغێكی تر ده‌كاته‌وه، ئه‌م وه‌رینه ماوه‌ی سێ مانگی ده‌وێت تا ته‌واو ده‌بێ، دوای ئه‌وه ماوه‌یه‌كی ده‌وێ ئینجا مووه‌كه دێته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، جیاوازیی ماوه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه، به‌ڵام به زۆری ده‌گاته ماوه‌ی هاوین، بۆیه له هاویندا خه‌ڵك وا ده‌زانن قژیان كه‌م ده‌كات، به‌ڵام له زستاندا جارێكی تر ده‌ست به گه‌شه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه و هیچ گرفتێك دروست نابێ، چونكه گه‌شه‌ی ڕه‌گه‌كانی تاڵی قژ پێویستیان به وه‌رزی سه‌رمایه.
موسلی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، وێڕای ئه‌وه‌ش كه له هاویندا قژ زۆرتر ده‌ڕووتێته‌وه، گه‌شه‌شی زیاتره به به‌راورد به زستان. له زستاناندا ئه‌گه‌رچی ناڕووتێته‌وه به‌ڵام دڕه‌نگتر درێژ ده‌بێته‌وه.