سامسۆنگ دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووم جار مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، گره‌نتی دایه خه‌ڵك كه ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به هه‌مانشێوه پێشتر شكستی هێنا.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگ و ئاماژه‌ی پێ داوه، به هه‌مانشێوه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی سامسۆنگ گالاكسی فۆڵدهوه چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا مۆبایله چهماوهكهیان دووباره شاشه‌كه‌ی وه‌ستاوه و به‌شێكی ره‌ش بووه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه سامسۆنگ مۆبایله‌كه بۆ جاری دووه‌م بگه‌ڕێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له رۆژی 26ی شوبات، كۆمپانیای سامسۆنگ یه‌كه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كڕیان، به‌ڵام مۆبایله‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌روه‌ها هه‌مان شت دووباره ڕووی دایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌م جار له مانگی نیسان مۆبایله‌كه‌ی خسته‌وه بازاڕه‌كانه‌وه، چونكه ئێسته وه‌ستاوه و سامسۆنگیش مۆبایله‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.