كوارگ یارمەتی جوانكردنی پێست دەدات

:: PM:04:12:14/07/2019 ‌
كوارگ نەك تەنیا تامێكی خۆشی هەیە و لە ژەمەكاندا بەكار دەهێنرێت،  بەڵكو چەندان سوودی تەندروستی هەیە بۆ پێست و سوودێكی زۆر بە پێست دەگەیەنێت. بەناوبانگترین كوارگ جۆری رەیشی كە بۆ چەندان ساڵە وەك پێكهاتەیەكی سروشتی بۆ جوانكردنی پێست بەكار دەهێنرێت. كوارگ ناهاوسەنگی پێست كەم دەكاتەوە و پێست لە هەستیاری و هەوكردن دەپارێزێت. ئەمانەش چەند سوودێكی بەكارهێنانی كوارگن.

یەكەم: تایبەتمەندی دژە پیربوونی هەیە، كوارگ ئەو تایبەتمەندییەی تێدایە كە نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە وەك نەرمكەرەوەیەك كار لە پێست دەكات و باشترە لەو كرێمانەی كە برێكی زۆر پێكهاتەی كیمیایی تێدایە و زیان بە پێست دەگەیەنێت. بەڵام كوارگ سەرچاوەیەكی سروشتیە و رێ لە زیای پێست دەگرێت و رەنگی پێست بە سروشتی دەهێڵێتەوە و رێ لە دروستبوونی خاڵ دەگرێت.

دووەم: رێ لە زیپكە دەگرێت، كوارگ زۆر جۆری ڤیتامینی تێدایە كە هەریەك لەو ڤیتامینانە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە باشكردنی پێستدا. هەروەها كوارگ دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید و ڤیتامین دی كە پێست دەپارێزێت دژی چرچی و زیپكە و زیانە ژینگەییەكانی تر.

سێیەم: پێست شێدار دەكاتەوە، بۆ ئەوەی پێست درەوشانەوەیەكی سروشتی هەبێت پێویستە شێدار بێت كوارگ پۆلیسەكەراید تێدایە كە كە یارمەتی شێداری پێست دەدات بەم شێوەیە پێست لووستر و شێدار تر دەردەكەوێت. كوارگ وەك وێستگەیەكی دروستكردنی وزە دادەنرێت چەندان پێكهاتەی خۆراكی سەرەكی تێدایە لەگەڵ ناوەڕۆكی ڤیتامین دی كە پێست باشتر دەكات.

چوارەم: چارەسەری حاڵەتەكانی پێست دەكات، گرفتەكانی پێست بەگشتی لە لایەن هەوكردنەوە دروست دەبێت. كوارگ دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ تایبەتمەندی دژە هەوكردن. بەكارهێنانی ئەم پێكهاتانە یارمەتی چاكبوونەوەی پێست دەدات و لە چەندان زیانی دەرەكی دەیپارێزێت. زۆركات كوارگ لە بەرهەمە جوانكارییەكانی پێستدا بەكار دەهێنرێت و یان لە بەرهەمە پزیشكەكاندا بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەرردنی بیرۆ و زیپكە.

چۆن كوارگ بۆ پێست بەكار دەهێنرێت:
كوارگ زۆر پێكهاتەی بەسوودی تێدایە كە پێویستە بۆ پێست، رێ لە پیربوون دەگرێت و رەگەئازادەكان بێلایەن دەكات و پێست رووناك دەكاتەوە و ژەهر لادەبات.

ئەمانەش چەند بەكارهێنانێكی كوارگن بۆ پێست:
چەند كوارگێك بشۆرەوە و پاشان لە ناوەڕاستدا بیكە بە دوو كەرتەوە، بە هێواشی پێستی دەموچاوتی پێ بسڕەوە بەجێی بهێڵە تا وش كدەبێتەوە و دواتر بیشۆ، یان دەتوانیت كوارگ لەگەڵ چا رووەكییەكان تێكەڵ بكەیت و وەك ماسكێك بۆ پێستت بەكاری بهێنیت . پێویستە هەفتانە كوارگ وەك ماسكێك بۆ پێست بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی گرفتەكانی پێست كەم بكاتەوە. 



وشە - ئاوات ئازاد