نەدا حامد، پزیشكی شارەزای نەخۆشییەكانی ژنان و لەدایكبوون لە میسر ئاماژە دەكات كە دواكەوتنی وەچەخستنەوە یەكێكە لە دیارترین كێشەی رووبەڕووی ژن و پیاو دەبێتەوە بەتایبەتی لە ساڵانی سەرەتایی هاوسەرگیریدا.
ئاماژە دەكات كە كێشە دەروونییەكان و رارایی بەردەوام شپڕزەیی ژیانی هاوسەرگیری دروست دەكات و بەوەش وەچەخستنەكە دوا دەخات و هەڕەشەش بۆ سەر بەردەوامبوونی ژیانی هاوسەرگیری دروست دەكات. ئەو پزیشكە ئاماژە بۆ ژمارەیەك هۆكاری دواكەوتنی وەچەخستنەوە دەكات لەوانە لە ژنان:
1-لاوازیی هێلكەدان، كاتێك ناتوانێت هێلكۆكە بەرهەم بێنێت كە لە رێگەی دەرمان و سیستەمی دیاریكراوی خۆراك چارەسەر دەبێت.
2-كیسكردنی هێلكەدان، بریتین لە كیسی بچووك لەسەر رووی هێكەدانەكان دروست دەبن و كێشە لە كاری هۆرمۆنەكان دروست دەكەن و رەنگە ببنە هۆی دواكەوتنی دووگیانی.
3-كەموكوڕی لە كوێرە رژێنەكان، واتە هێلكەدانەكان ئەكتیڤ نابن و ناتوانن پرۆسەی پیتێن تەواو بكەن.
4-گرێ لە هێلكەدان یان منداڵدان كە بۆڕی فالووب دادەخەن یان كێشە بۆ ملی منداڵدان دروست دەكەن.
5-زیاد دەردانی هۆڕمۆنی شیر، واتە پرۆلاكتین بەهۆی بوونی كێشە لە ژێر مێشكە رژێنەوە.
6-قەڵەوی یان لاوازیی زۆر.
7-دۆخی خراپی دەروونی و نەخۆشی وەك پەركەم و خەمۆكی و نیگەرانی.
8-جگەرەكێشان.
لە پیاوان هۆكارەكان بریتین لە:
1-كەمی سپێرم و لاوازی و كەمجووڵانی.
2-تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە یان بەرزی پەستانی خوێن.
3-زووپەڕین.
4-هەوكردنی گون و داخرانی بۆڕییەكانی گواستنەوەی سپێرم.
5-شێوانی زكماكی لە لوولەكانی گواستنەوە و ئەندامی زاوزێ.
6-تووشبوون بە دەوالی گون.
7-جگەرەكێشان و خواردنەوەی كحول.
8-سترێس و گوشاری دەروونی.