ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ی تهمووز، له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری هه‌ولێر كه‌سێك خۆی خنكاندووه و تا ئێسته‌یش هۆكاری خۆخنكاندنهكهى نه‌زانراوه.
له یه‌كێك له هۆتێله‌كانى هه‌ولێر كه ناوه‌كه‌ى لاى "وشه" پارێزراوه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ كه خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستانه خۆى خنكاندووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ نووسرا یان هۆكارێكى دیار كرا‌و له دواى خۆى جێبهێڵێت.
له‌وباره‌یه‌وه هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی مردنی كه‌سێكمان پێ گه‌یشت له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه‌سێك به هۆكارێكی نادیار خۆی خنكاندووه.
زیاتر گوتی، ئێسته تیمه‌كانمان له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین.
له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن ڕووده‌دات، به‌ڵام كه‌مجار هه‌یه له‌ناو هۆتێل یان شوێنێكى گشتیی ڕووداوى له‌م جۆره ڕوویدابێت.