دوو ڕۆژ پێش ئێسته ئێد شێره‌ن و تراڤیس سکۆت بۆ یەکەمین جار ڤیدیۆ کلیپێکیان لە شێوەی دوێت له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب بڵاو کردەوە، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 8,278,526 ملیۆن بینه‌رى هه‌بووه ئه‌مه‌یش ڕیكۆردێكى نوێى تۆماركردووه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ڕووى بینه‌ره‌وه.
ئێد شیره‌ن و تراڤیس سکۆت بۆ یەکەمین جار ڤیدیۆ کلیپێکیان لە شێوەی دوێت به‌ناوى "Antisocial" گوتووه، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن "مەیت والتن" نووسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "فرینجۆی" بۆ ئەنجام دراوە، لە ماوەی کەمتر لە 48 سه‌عاتدا هه‌شت ملیۆن بینەری تێپەڕاندووه.
ئێد شیره‌ن لە ساڵی 1991 لە به‌ڕیتانیا لەدایکبووە، لە ساڵی 2004 بۆ یەکەمیجار دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری دنیادا، له كۆنسێرته‌كانیدا به ملیۆنان گوێكرى ئاماده ده‌بێت.