ئاریاس جەڤان له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام له بهشى ستۆرى دەربارەی ئەو کلیپەی کە بە دوێت لەگەڵ خانمە هونەرمەند "هۆنیا کەمال" گوتبووی پەیامێکی ئاڕاستە كرد و به تووندى هێرش دهكاته سهرى و ئاگاداری دهكاتهوه كه دهیداته دادگا.
گۆرانیبێژى لاو "ئاریاس جەڤان" نووسراوێکی بە شێوەی ستۆری بڵاو کردەوە و پەیامێک ئاراستەی خانمە هونەرمەند "هۆنیا" دەکات دەربارەی ئەو گۆرانیەی بە شێوەی دوێت گوتبوویان و دهڵێت: "گۆرانی (من و تۆ) بە تەواوی لە لایەن منەوە کاری بۆ کراوە، بۆیە رێگە نادەم ئەم بەرهەمە لەگەڵ کەسی تردا بڵێت جگە لەوەی خۆم ئاگادار بکرێمەوە، لە ئەگەری رێزنەگرتن لە قسەکان بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵا تۆمار بکەم".
لە ههنگاوێكى چاوهڕوان نهكراودا له بەرانبەردا هۆنیا کەمال لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی "ئاریاس" دەداتەوە و دەڵێت، "هەر بەرهەمێک کە بە دوێت ئەنجام بدرێت نابێتە موڵکی تاکەکەس".
گۆرانی (من و تۆ) ساڵی پار بە دوێت لەلایەن هەردوو گۆرانیبێژ "ئاریاس جەڤان و هۆنیا کەمال" گوترا، ئێسته گۆرانییهكه خاوەنی حهوت ملیۆن بینەره له یوتیوب.