رۆنی ماسی لە شێرپەنجەی گون دەتپارێزێت

:: PM:09:33:14/07/2019 ‌

لەو كاتەی شارەزایانی تەندروستی ئاماژە دەكەن كە زانینی قۆناغ و جۆری و شوێنی شێرپەنجە لە لەش كار دەكاتە سەر دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیەكە، دووپاتی دەكەنەوە شێرپەنجەی گون روودەدات كاتێك خانەكانی لەژێر كۆنترۆڵ دەردەچن.

شارەزایان روونی دەكەنەوە كە رۆنی ماسی یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گون دەدات، كاتێك ماسی یەكێك لە سوودەكانی مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت، جیا لە پاراستنی لە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات. بۆیە چەند توێژینەوەیەك ئاماژە دەكەن كە زیادكردنی ماسی بۆ سیستەمی خۆراكی هەفتانە مەترسی تووشبوونی پیاو بە شێرپەنجەی گون كەم دەكاتەوە.

یەكێك لە توێژینەوەكان دەریخست كە هەروەها خواردنی بڕێكی زۆری ماسی پێوەستە بە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس، چونكە ماسی چەوری و مادەی گرنگی تیادایە وەك ڤیتامین دی و ترشی ئۆمێگا 3 كە رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجە.

لە نیشانەكانی شێرپەنجەی گون، دەركەوتنی تەنی رەق لە پێشەوە یان لاتەنیشتی گون، گۆڕانی دیار لە قەبارەی گون و ئازاری زۆر لە گون و جیاوازی قەبارەی گونەكان بە بەراورد بە یەكتر.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل