سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری له جیهان و ناوچه‌كه، به‌ڵام خواستی ئه‌مه‌ریكا به سه‌پاندنی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به زه‌بری هێز، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌ڕ و گه‌رده‌لوولی ئاڵۆزییه‌كان دوور ناخاته‌وه و بگره ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و جه‌نگێكی مه‌زنتر هه‌نگاو ده‌نێت، تا به ته‌واوی ناوچه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایی ببێته‌وه.
به‌كارهێنانی
هێز بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهان، ئه‌م ڕسته‌یه بێنه و به‌رده‌یه‌كی گه‌وره‌ی له سیاسه‌تی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و سه‌رجه‌م سه‌رۆك و كابینه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره ده‌كرێنه‌وه، دوای ڕووداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر كه قاعیده هێرشی كرده سه‌ر تاوه‌ری بازرگانی جیهانی و له سه‌رده‌می جۆرج بۆشی كوڕ هه‌نگاوی لێدان و به‌كارهێنانی هێز دژی وڵاتانی تر له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرده‌وه و دواتر ئۆباما به‌كارهێنانی سه‌ربازی بۆ سه‌پاندنی خواست و ویستی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی تری دنیا به ته‌واوی كه‌م كرده‌وه و بگره زۆربه‌ی هێزه‌كانیشی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات كشانده‌وه.
ئێسته كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به هه‌مانشێوه په‌ره‌ی به سیاسه‌تی سه‌پاندنی هه‌ژموون له ڕێی هێز داوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌مه‌ریكای له كۆریای باشوور و ژاپۆن بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆریای باكور بڵاو كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ ژماره‌یه‌كی تری هێزی ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی بۆ له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به هه‌زاران سه‌ربازی تری ڕه‌وانه‌ی عێراق و وڵاتانی كه‌نداو كرد.
له دوا وێستگه‌یش كه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كه‌شتی جه‌نگی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری سوپای ئاماده كردووه كه به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی پنتاگۆن 120 هه‌زار سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كاتێك بێ، گه‌وره‌ترین گورز له ئێران بوه‌شێنن و به ته‌واوی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌و وڵاته بسڕنه‌وه.
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك جۆرێكی تری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێنایه سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و خێراتر كۆتایی به یارییه‌كه بهێنێت، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و وڵاتانی قه‌وقاز و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئێسته ڕووسیا هێزێكی نوێ و كاریگه‌ره و هاوشێوه‌ی دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت نییه له 1991 كه ئه‌و وڵاته تووشی گه‌وره‌ترین گرفتی دارایی و ئابووری و داته‌پین بووه‌وه و به ته‌واوی ڕووی له پاشه‌كشه كرد.
ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی ململانێ كه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به ئامراز و چه‌مكی نوێ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا به شه‌پۆلی سێیه‌می داگیركاری داده‌نرێ كه وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه وه‌كچۆن شه‌پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌نگاونان بۆ داگیركاری به ناوی ئازادكردنی وڵاتان و ڕووخاندنی ئیمپراتۆر و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی دیكتاتۆره‌كان و دروستكردنی سیسته‌می سیاسی ئازاد و دیموكرات هه‌نگاوی بۆ نرا و جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی لێ كه‌وته‌وه، بێگومان شه‌پۆلی سێیه‌میش جه‌نگێكی گه‌وره به دوای خۆی ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یش به ڕوونی دیاره كه وڵاتانی ناوچه‌كه ورده ورده زیاتر لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه و گرژییه‌كان زۆرتر ده‌بن و ئه‌گه‌ری پێكدادان له هه‌ر ساتێك‌دا زیاتر ده‌بێت.
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی به به‌هێزی له جیهان، به بڕوای شاره‌زایان به‌شێكی بۆ خستنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور و باكور ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خۆی یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باكور، بۆیه به هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێزه‌كانی ره‌وانه ده‌كات بۆ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، بۆ ئه‌وه‌ی ململانێكانی جیهان له‌و ناوچانه بته‌قنه‌وه و پیلانی وڵاتان بۆ هه‌ژموونخوازی له‌وێوه ده‌ربكه‌ون و ئاشكرا ببن، نه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و باشوور كه له واشنتنه‌وه نزیكن و مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه هه‌میشه دوور ده‌خه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌یش هه‌میشه ئاگری ناكۆكی و شه‌ڕ له نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له باكوری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به ویستی داگیركه‌ران دروست بوون، به بێهێزی ده‌یانهێڵێته‌وه و دواتر له ڕێی ناكۆكییه‌كان، هێزی سه‌رجه‌م ئه‌و بوركانه سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ن، بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گوێزێته‌وه و له‌وێ بوركانه‌كه ده‌قێته‌وه و گه‌لان دژ به‌یه‌كتر ده‌خه‌نه جه‌نگه‌وه و وڵاتان ناچار ده‌كه‌ن به مانه‌وه‌یان ده‌سبه‌رداری زۆرترین له مافه‌كانیان بن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن.
ئێسته كه سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا و سوودان له ئاڵۆزی و به‌ریككه‌وتن به‌رده‌وامن، له‌گه‌ڵ ئێران و توركیایش گرژییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و به ته‌واوی ناوچه‌كه له كوڵاندایه و به‌ڵام پرسه‌كه ئه‌وه‌یه له جه‌نگی ئه‌مجاره كه ڕووسیا ده‌ستێكی باڵای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، كێ براوه ده‌بێت و تا چه‌ند گره‌نتی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا جه‌نگه‌كه وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بباته‌وه؟