به گوێره‌ی وێنه و زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان كۆمپانیای سۆنی له ماوه‌ی داهاتوو نوێترین مۆبایلی خۆی به ناوی سۆنی ئێكسپێریا 2 ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه به‌هێزترین و ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندی له‌و مۆبایله نوێیه به‌كارهێنراوه.
ئه‌و وێنه‌ی مۆبایله نوێكه‌ی
سۆنی كه دزه‌ی كردووه و له میدیاكانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه، كه مۆبایله تازه‌كه به شاشه‌یه‌كی گه‌وره و سێ كامێرای پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م هێنراوه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه‌یش زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه شاشه‌ی مۆبایله‌كه به قه‌باره‌ی 6.1 بۆسه ده‌بێ و له جۆری LED ده‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی هه‌یه، بۆ شه‌حن كردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كانی ناوی له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر، جیا له‌وه‌یش ده‌رچه‌ی هیدفۆن و ده‌رچه‌ی NFC بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی خێرا، پاترییه‌كه‌ی به توانای چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێر به‌رهه‌مهێنراوه.
میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه مۆبایله‌كه دوو سیم كارت ده‌خوێنێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه مۆریشی بۆ زیادكراوه و پرۆسیسه‌ی كواللكۆم سناپدراگۆن 855ی بۆ دانراوه، كه به‌هێزترین پرۆسیسه‌ری مۆبایله زیره‌كه‌كانه و توانای خه‌زنكردنیشی به قه‌باره‌ی شه‌ش و هه‌شت گێگابایته و هه‌روه‌ها هاردی گشتی 128 و 256 گێگابایته و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك به دوو قه‌باره‌وه بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.