شەڕ و پێكدادان لە نێو پەرلەمانتارانی توركیا دروست بوو

:: PM:12:07:12/01/2017 ‌

شەڕ و ئاڵۆزی لە نێو پەرلەمانتارانی توركیا لە شەوی ڕابردوو كەوتەوە، بەهۆی ئەوەی لە هەمواركردنەوەی دەستووردا، دەسەڵاتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیا زۆر زیاد كرابوون.

ئاڵۆزییەكە لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزسیۆن ڕوویدا و ئەوان بە قسە و دەست ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

پارتی داد و گەشەپێدان بە پشتیوانی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا دەیەوێ هەمواركردنەوەكە جێگیر بكات، بەوجۆرە كە ئەردۆغان دەیەوێ بۆ بەهێزكردنی سەركردایەتییەكەی تەواو بەهێز و دواتریش پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفرەوان و ئیئتلافی.

هەریەك لە پارتی گەلی كۆماری و پارتی دیموكراتی گەلان دژی ئەو هەموارییەی دەستوور وەستاونەتەوە، لەوباوەڕەدان ئەم هەنگاوە كۆكردنەوەی دەسەڵاتی ڕەهایە لە دەستی سەرۆكی توركیادا.

لەكاتی ئاڵۆزی و ڕووبەڕووبوونەوەكاندا، ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری هێرشیان كردە سەر پەرلەمانتارانی داد و گەشەپێدان و یەكێك لە پەرلەمانتارانی داد و گەشەپێدانیش هەوڵ دەدا مۆبایلی پەرلەمانتارێك وەربگرێ كە خەریكی وێنەگرتنە.

دانیشتنەكەی پەرلەمان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم بەردەوامی هەبوو و بڕیارە دوای نیوەڕۆش كۆبوونەوەی پەرلەمان دەست پێ بكاتەوە، بۆ ئەوەی هەمواری 18 مادەی دەستووری توركیا بكەنەوە، 

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د