رۆناڵدۆ لە ئاهەنگەكەی فیفا دزی لێكرا


یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) داوایەكی یاسایی لە پۆلیسی شاری زیوریخی سویسڕا تۆمار كردووە بەهۆی ئەوەی ئەو دیارییانەی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانانی تر ئامادەی كردبوو، لە كاتی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكانی 2016ی فیفا دزراون.

دووشەمی رابردوو فیفا لە شاری زیوریخ خەڵاتی باشترینەكانی 2016ی جیهانی دابەش كرد كە تێیدا رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە باشترین یاریزان هاتە دەستنیشان كردن.

یەكەتییەكە بڵاوی كردەوە كە بەر لە دەستپێكردنی ئاهەنگەكە، چەند سەعاتێكی گرانبەهای سویسڕی دزران كە بەنیازبوون وەك دیاری بەسەر سەرجەم براوەكاندا دابەشی بكەن.

یەكەتییەكە جۆر و نرخی سەعاتە گرانبەهاكانی ئاشكرا كرد كە لە جۆری هپلۆت بوونە و نرخەكەشیان بە 98 هەزار دۆلار دەخەملێنرێ.

فیفا بەنیازبوو وەك دیارییەك ئەو سەعاتانە بەسەر سەرجەم براوەكانی 2016 دابەش بكات، بەڵام چەند سەعاتێك بەر لە دەستپێكردنی ئاهەنگەكە دزران، بۆیە یەكەتییەكە بڕیاریداوە جۆرێكی تری سەعات بە دیاری بۆ سەرجەم سەركەوتووان بنێرێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


PM:12:25:12/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌