شارۆكه‌ی پێنجوێن له دوای خانه‌قای بیاره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی باشووری كوردستان، دووه‌م خانه‌قا و قوتابخانه‌یه كه زیاتر له 60 ساڵه خزمه‌تی گه‌شتیار و رێبوار و هه‌ژار و كه‌سانی بێ سه‌رپه‌رشت ده‌كه‌ن، هاوكات له‌رووی ئاینیشه‌وه توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستای ئاینی، دوای ته‌واوكردنی خوێندنی فه‌قێیه‌تی پێشكه‌شی مزگه‌وته‌كانی كوردستان بكات و هیچ پێوه‌ندییه‌كیشیان به سیاسه‌ته‌وه نییه.
مامۆستا عه‌لی عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند، له ساڵی 1957وه مزگه‌وت و قوتابخانه و خانه‌قای پێنجوێن له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د عوسمان سیراجه‌دینی دووه‌می بیاره كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی باشووری كوردستانن، له شارۆكه‌ی پێنجوێن بنیات نراوه.
وه‌ك عوسمان زیاتر خستیه‌ڕوو، له ساڵی 1980 به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران، ئه‌م شوێنه خاپوور كرا. له ساڵی 2004 له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی شێخ عوسمانی بیاره ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كرا، هاوكات له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ مادیحی كوڕی شێح محه‌مه‌د عوسمان كه ئێسته له كوردستان ده‌ژی، به‌ته‌واوی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌كۆتا هات.
له‌باره‌ی گرنگی خانه‌قای پێنجوێن، مه‌لا عه‌لی عوسمان روونی كرده‌وه، رۆڵی ئه‌م خانه‌قایه له خزمه‌تكردنی كورد له چه‌ند روویه‌كه‌وه به‌رچاو بووه، به‌تایبه‌ت له‌رووی خزمه‌تكردنی به خه‌ڵكی پێنجوێن، خانه‌قاكه وه‌ك میوانخانه‌یه‌ك وابووه هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێسته، كه‌سێك كه گه‌شتیار یان رێبوار و هه‌ژار یان هه‌تیو بووبێت، لێره ماڵی تایبه‌تی هه‌یه و پێشوازی لێ ده‌كه‌ن و خزمه‌ت ده‌كرێن. جگه له‌مه خانه‌قاكه وه‌ك ماڵێك وابووه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و گرنگیدان به خۆ رۆشنبیركردن و پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون له تاوان.
مه‌لا عه‌لی پێی وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی شێخ عوسمانی سیراجه‌دین له بواری پزیشكیدا پڕۆفیسۆر بووه، هه‌ر له كۆنه‌وه له خانه‌قاكانی بیاره و پێنجوێن، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بووه و توانیویه‌تی چاكیان بكاته‌وه.
له‌باره‌ی نادیاریی ناوی خانه‌قای پێنجوێن، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گوتی، "ئه‌م شوێنه دووه‌م شوێنه له دوای خانه‌قای بیاره كه خزمه‌تی فه‌قێكانی كوردستانی كردووه و ده‌كات، هاوینانیش به‌هۆی پشووه‌وه ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، ونبوونی ئه‌م شوێنه له پێنجوێن بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئێمه تا ئێسته كه‌ناڵێكی تایبه‌تی راگه‌یاندنمان نییه، دووه‌میشیان سه‌ر به‌هیچ حزبێكی ئیسلامی نین و حكوومه‌تیش نه‌یتوانیوه به‌پێی پێویست له‌م شوێنه بپرسێت و ئاوڕی لێ نه‌داوینه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌قای پێنجوێن دووپاتی كرده‌وه، هه‌موو خانه‌قایه‌ك پێویستی به‌پاره و لایه‌نی دارایی هه‌یه و تێچووی ئه‌و خانه‌قایه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی پێنجوێنه، به‌تێچووی كاره‌كانی خانه‌قا و میوانان و فه‌قێكانیشه‌وه.
به‌شێكی خانه‌قا كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتووه كه هۆكارێكی گرنگه بۆ زیاتر بایه‌خدان به خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مه‌لا عه‌لی ئاشكرای كرد، كتێبخانه‌ی خانه‌قاكه زیاتر له هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جیاواز به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی تێدایه و تایبه‌تن به زانسه‌كانی ته‌فسیر، مێژوو، كه‌لام، فه‌له‌كناسی و فه‌لسفه و سوودی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و میوانانه‌ی كه رێ‌یان ده‌كه‌وێته ئێره. جگه له‌وه‌ی سوودی زۆری بۆ خۆیان و فه‌قێكانیش هه‌یه.
كتێبخانه‌ی خانه‌قاكه زیاتر له هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جیاواز به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و توركی تێدایه.
وشه/ پێنجوێن- رێبین پێنجوێنی