ئەگەر ئەم كەسە دەناسن ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ پۆلیس بكەن

:: PM:01:11:12/01/2017 ‌

پۆلیسی فریاكەوتنی شاری هەولێر ئاگەدارییەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو گەنجێكیان دۆزیوەتەوە و باری دەروونی تەواو نییە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر كە ئەمڕۆ پێنجشەم بۆ "وشە" نێردراوە هاتووە، شەوی ڕابردوو گەنجێك دۆزراوەتەوە كە باری دەروونی تەواو نییە و ناشتوانی ناو ناونیشانی خۆی بەهێزە تەناهییەكان بدات.

راگەیەنراوەكەی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر داوایكردووە كە خانەوادەی ئەو كەسە لەوبارەیەوە ئاگەدار بن و ئەگەر لای هەركەسێك ناسراوە ئەوە پێوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنە بكات (066104).

یەكەمجار نییە لە هەرێمی كوردستان و لە پارێزگای هەولێر بەتایبەت لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە كەسی لەوشێوەیە دەدۆزرێتەوە ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتانەی كە بەردەوام بۆ پاراستنی ئەمنی پارێزگای هەولێر شەوانە ئەنجامی دەدەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم