سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، كه به فه‌رمی واده‌ی ده‌ستكردن به تاقیكردنه‌وه‌ی تانكی سه‌ربازی ڕۆبۆتی ڕاگه‌یاند، كه ده‌توانێ هاوشێوه‌ی تانكێكی تری ئاسایی له مه‌یدانی جه‌نگ تۆپ بهاوێژێ و به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوا و هێزی دوژمن تێكبشكێنێت.
پێگه‌ی سه‌ربازی "
زه فێرج" كه تایبه‌ته به بواری ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و تانكه سه‌ربازییه نوێیانه، له‌سه‌ر شێواز و دیزاینی تانكی ئێم 113ی پێشوو دروست كرا‌و و زۆر به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانیان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تانكه رۆبۆتییه به كامێرای زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو و سیسته‌می حوكمكردنی مۆدێرن دروست كراوه، ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی یاریی ئه‌لیكترۆنی ته‌نیا له ڕێی شاشه‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌ی له‌مس جوڵه‌ی پێ بكرێ و به ویستی خۆمان بیجوڵێنین و فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی پێ بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌وجۆره تانكه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆن و له مانگی ئادار/مارسی ساڵی نوێ له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار تاقی ده‌كرێته‌وه و دواتریش له ئایار/مایۆی 2020 له ئه‌وروپا بڵاو ده‌كرێته‌وه و تانكه‌كه به وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایش له ئه‌وروپا ده‌فرۆشرێت.