چاكسازی لە گرێبەستە گشتییەكان دەكرێت

:: AM:10:56:16/07/2019 ‌
وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان چاكسازی لە گرێبەستە گشتییەكان دەكەین.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تەمووز، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، وەزارەتی پلاندانان ئەمساڵ زیاتر گرنگی بە گرێبەستە گشتییەكان دەدات و پێداچوونەوەیان بۆ دەكەین.

وەزیری پلاندانان گوتی، گرێبەستە گشتییەكان %40ـی كار و داهاتی حكوومەت پێك دەهێنن بۆیە پێداچوونەوە و چاكسازی لە گرێبەستەكان دەكەین تا بگەن بە باشترین و زۆرترین خزمەت بە كۆمەڵگە و كەرتی خزمەتگوزاری گشتی.

ڕوونی كردەوە، لەسەرەتا كارەكانیش بریتی دەبێت لە دەركردنی دوو ڕێنوێنی نوێ‌ بۆ ستاندارت كردنی گرێبەستەكان و هەوڵ دەدەین گرێبەستەكان یەكە یەكە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون بێت و بۆ  بەرژەوەندی گشتی بێت.

ستیڤن ڤەیگن كونسووڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە گوتی، پێویستە گرێبەستەكان ماوەكەی كورت بكرێتەوە و گرنگی بە كۆمپانیا بچووکەكان بدرێت كوالێتی كارەكانیش باش بكرێت.

ڕوونی كردەوە، پێویستە گرێبەستەكان ڕوون بێت و لە ماوەی دوو ساڵ بكرێتە شەش مانگ ئەوەیش گرنگی خۆی دەبێت.



وشە - رامیار جەواد