به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی و كه‌می ئاو، ئێسته ژنان فه‌رش و كومباره‌كانیان ده‌به‌نه لای غه‌سل بۆ شووشتن. خاوه‌ن غه‌سله‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن له دوای وه‌رزی به‌هار و هه‌ڵگرتنی فه‌رش و كومبار, خواستێكی زۆر له‌سه‌ر شووشتنی فه‌رش هه‌یه و رۆژانه سه‌دان مه‌تر فه‌رش و كومبار ده‌شۆن و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
شووشتنی فه‌رش و كومبار یه‌كێكه له ئیشه قورسه‌كان كه ساڵانه ژنان پێوه‌ی ده‌ناڵێن و له هه‌ڵخستنیشیاندا پیاوانیان هه‌راسان كردووه. بوونی كۆمه‌ڵێك غه‌سلی تایبه‌ت و هه‌رزانیی نرخه‌كه‌ی له‌لایه‌ك هاووڵاتییانی حه‌ساندووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بازاڕی غه‌سله‌كانی گه‌رم كردووه و ژنانیشی له پشت ئێشه و نه‌خۆشی رزگار كردووه.
چیا حه‌مه‌عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری غه‌سلی به‌ختیاری له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و ئه‌وكاته‌ی فه‌رش و كومبار له ماڵه‌كان هه‌ڵده‌گیرێت، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر شووشتنی فه‌رش هه‌یه و ئه‌وه‌ی غه‌سلی هه‌بێت ئیشی به‌رده‌وامی هه‌یه. جگه له‌مه وه‌ك ساڵان ژنان زۆر خۆیان به شووشتنی فه‌رش ماندوو ناكه‌ن, هه‌موو كه‌س ده‌توانێ له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه به ته‌له‌فۆنێك فه‌رشه‌كان به غه‌سل راسپێرێت و به خاوێنی وه‌ریانبگرێته‌وه.
به‌هۆی خواستی زۆر له‌سه‌ر شووشتنی فه‌رش و كومبار، له غه‌سلی به‌ختیاری دوای 10 رۆژ نۆره‌ت به‌رده‌كه‌وێت، به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی، له ڕۆژێكدا توانای شووشتنی 30 بۆ 40 فه‌رش و كومباریان هه‌یه، له‌وه زیاتر فریا ناكه‌ون.
نرخی شووشتنی فه‌رش و كومبار له غه‌سلێكه‌وه بۆ غه‌سلێكی تر كه‌مێك جیاوازی هه‌یه. له‌م غه‌سله یه‌ك مه‌تر كومبار به هه‌زار دینار و یه‌ك مه‌تر فه‌رشیش به هه‌زار و 250 دیناره, واته ئه‌گه‌ر ماڵێك دوو فه‌رشی سێ به چواری هه‌بێت، ئه‌وا له بری شووشتنی ئه‌م دوو فه‌رشه 30 هه‌زار دینار ده‌دات.
به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌كه شووشتنی فه‌رش به ئامێری تایبه‌ت و وشككردنه‌وه‌ی پاكتره له‌وه‌ی كه به‌ده‌ست بشۆرێت, ئێسته تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م شووشتنی فه‌رش بازاڕی باشه، له وه‌رزی باران و زستانیش هه‌یه به‌ڵام زۆر به‌كه‌می, هه‌ندێ ماڵیش شووشتنی فه‌رش ده‌خه‌نه كۆتایی وه‌رزی هاوین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شووشتنی فه‌رشه‌كه به نوێی رایخه‌ن.
ئامانج جه‌مال یه‌كێكی تره له خاوه‌نی غه‌سل و بۆ "وشه" ده‌ڵێت، خواست له‌سه‌ر شووشتنی فه‌رش زۆر بووه و غه‌سله‌كان ژنانیان حه‌ساندووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ له ژنان و ماڵانیش ئێسته هه‌ر به ده‌ست و له‌سه‌ربان فه‌رش و كومبار ده‌شۆن و گرنگی به غه‌سله‌كان ناده‌ن, شووشتنی فه‌رش به كۆمه‌ڵ كاره‌كه ئاسانتر ده‌كات و ژنان زیاتر به كۆمه‌ڵ چه‌ند دانه‌یه‌ك پێكه‌وه به خێرایی و ئاوێكی زۆری به‌خوڕ فه‌رشه‌كان ده‌شۆن. له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌بوونی ئاوێكی زۆر وای كردووه ماڵه‌كان فه‌رش و كومبار بۆ غه‌سل ببه‌ن, به‌و پێیه‌ی شووشتنی فه‌رش ئاوێكی زۆر و به‌خوڕی پێویسته تا به‌خێرایی فه‌رشه‌كه پاك بكاته‌وه.
ڕووناك محه‌مه‌د ژنێكی فه‌رمانبه‌ره و فه‌رشه‌كانی له غه‌سل شووشتووه، ئه‌و به "وشه"ی گوت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه جێی نییه و ئه‌و ئاوه‌شی بۆیان هه‌ڵده‌كرێت دوو ڕۆژ جارێكه به‌شی ئه‌وه ناكات فه‌رشی پێ بشۆرێت، بۆیه فه‌رشه‌كانی راده‌ستی غه‌سل كردووه. ئه‌و ته‌واوی رایه‌خی ماڵه‌كه‌ی به 100 هه‌زار دینار شووشتووه و ده‌ڵێ له‌وه باشتره به‌ده‌ستیه‌وه بمریت.
سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌واوی غه‌سله‌كانی شووشتنی فه‌رش له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه له ژێر چاودێریدان، به‌رده‌وام لیژنه‌كان به‌سه‌ریاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌موویان پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنوێنییه‌كانن و ئه‌و نرخانه‌ی بۆیان دیاری كراوه پێوه‌ی پابه‌ندن.
له ناو شاری سلێمانی زیاتر له 100 غه‌سل هه‌ن و به‌شێكی زۆریان كاری شووشتنی فه‌رش و كومبار ده‌كه‌ن و نرخی دیاریكراویان نییه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری غه‌سله‌كان كێبه‌ركێ له نێوان غه‌سله‌كان دروست بووه و به كه‌مترین نرخ فه‌رش و كومبار ده‌شۆن.
*
له ناو شاری سلێمانی زیاتر له 100 غه‌سل هه‌ن
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی