پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وا بڵاو كرایه‌وه، ئه‌ساڵه تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بووه و له سه‌ره‌مه‌رگدایه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
سێ ڕۆژ دوای كۆنسێرته‌كه‌ی ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری له سعوودییه، هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تووشی شڵه‌ژان و خه‌مباری بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌ساڵه تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار بووه و به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له سه‌ره‌مه‌رگدایه، به‌ڵام به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ئه‌م ده‌نگۆیانه به‌درۆ خرانه‌وه.
ئه‌ساڵه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه دا و ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ نه‌خۆشییه‌كی هه‌بووبێت.
له ژێر وێنه‌كه‌دا ئه‌ساڵه نووسیویه‌تی: من له‌ناو ئێوه‌دام و چاكه نه‌بێ هیچی ترم بۆتان نییه، سوپاس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌مخۆرم بوون و هه‌واڵیان پرسیوم، گه‌ردنی ئه‌وانه‌ش ئازاد بێت كه هه‌واڵی ناڕاستیان له‌سه‌ر من بڵاو كرده‌وه، دوعا ده‌كه‌م خوا لێیان خۆش بێت.
ئه‌ساڵه نه‌سری له ساڵی 1969 له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له‌دایك بووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.