به‌هۆی كێشه‌یه‌ك كه ڕووبه‌ڕووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بووه‌ته‌وه وای كردووه به‌شێكی زۆر له هه‌ژماره‌كانی خه‌ڵكی بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان هاك بكرێن.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئینستاگرام و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك مارك زوكه‌ربێرگ كه به‌رپرسی سه‌ره‌كییه له تۆڕی ئینستاگرام ڕای گه‌یاند كه له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه ئینستاگرام كه‌وتووه‌ته ژێر هێرشی هاككردنه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌شێكی زۆر له سكێره‌تی تۆڕه‌كه نه‌مێنێت.
ئه‌مه‌یش وای كردووه به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كه بڵێ، ئێسته خه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ئێشهكهین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م كێشه‌یه وای كردووه به هه‌زاران هه‌ژمار له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه سكێرهتیان نه‌مێنێت و وای له هاككه‌ران بكات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌ژماره‌كان هاكبكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێن دراوه له زووترین كاتدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.