ئافرەتان رۆژی چەند جار بیر لە سێكس دەكەنەوە؟

:: PM:02:24:12/01/2017 ‌

زانیارییەكی بەربڵاوە كە بەشی زۆری پیاوان زۆرترین كات بیریان لای سێكسە، بەڵام ئەو زانیارییە بۆ ئافرەتان تا ئێستە پەنهان بووه.

لەبارەی حەزی سێكسی لای ئافرەتان، ئەو پرسیارە دێتە پێش ئایا ئافرتان بیر لە سێكس دەكەنەوە؟ رۆژی چەند جار بیری لێ دەكەنەوە؟ ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی تازە، ئەوەی دەرخستووە ئافرەتانیش وەك پیاوان، لە رۆژێكدا چەند جارێك بیر لە سێكس دەكەنەوە.

لێكۆڵەران، 283 قوتابیی زانكۆكانی ئەمەریكایان وەك نموونە وەرگرت كە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 25 ساڵان بوو، داوایان لێ كردن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە كە لە ماوەی هەفتەیەكدا چەند جار بیر لە خواردن و خەو و سێكس دەكەنەوە؟ هاوكات داوا لە قوتابییان كراوە، تێبینیی خۆیان لەگەڵ هەر جارێك كە بیر لە سێكس دەكەنەوە، بنووسن.

ئەنجامەكە دەریخستووە، پیاوان رۆژانه نزیكەی‌ 34 جار بیر لە سێكس دەكەنەوە، لە كاتێكدا ئافرەتان 18 جار بیری لێ دەكەنەوە، ئەوە دەریدەخات حەزی سێكسی لای پیاوان زیاترە.

هەروەها لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، لە كاتی سێسكدا پیاوان كەسایەتییە بەناوبانگەكان و دیمەنەكانی خۆشەویستی و سیناریۆی رۆمانسی دەهێننە پێش چاوی خۆیان.

سەرچاوە/msn


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د