شاعیری لاو دابان هۆشیار له رێگه‌ی "وشه" نوێترین به‌رهه‌می خۆێی به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوكرده‌وه به‌ناوی" له‌گه‌ڵ تۆ" كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی تهمووز، دابان هۆشیار شاعیری گه‌نج نوێترین كاری خۆی بڵاو كرده‌وه، كه كلیپێكی شیعرییه، به ناوی " له‌گه‌ڵ تۆ" به گوته‌ی ناوبراو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باش هه‌بووه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ڤیدیۆ كلیپ بوو كه بڵاوم كرده‌وه.
شاعیری لاو زیاتر گوتی، ئه‌و به‌رهه‌مه پێشكه‌شی گشت هه‌وادارانم ده‌كه‌م، هیوادارام به‌دڵیان بێت، به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌رده‌وام كاری نوێ و مۆدرێن پێشكه‌ش بكه‌م.
دابان دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و ماندوو بوونی دۆستان و هاوڕێیان نه‌بووایه نه‌یده‌توانی ئه‌و كاره بكات، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه یارمه‌تیده‌ری بوون.
دابان هۆشیار له ساڵی 1992 له دایك بووه، بڕوانامه‌ی له دیبلۆمی له كارگێری هه‌یه، له چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به‌نووسینی شعیر كردووه، له چه‌ندان گۆڤار و ڕۆژنامه به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو كردووته‌وه.
هه‌ولێر/ زریان ته‌ها