ڕێکخراوی ڕاسان کە تایبەتن بە پرسەکانی ژنان لە کورتە فیلمێکی سێ خوولەک و 30 چرکەدا توانیوویانە ژیانی کچان و ژنان هەر لە منداڵیەوە تاوەکو گەورەیی نیشان بدەن.
شانیا نەوزاد، ڕێکخەری پڕۆژەی ژنان لە ڕێکخراوی ڕاسان، دەربارەی کورتە فیلمەکە بە "وشە"ی گوت: توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان زۆرە و ئێمە وا بیرمان کردەوە کە خەڵکی لە ڕێگەی فیلم و دیمەنە بینراوەکاندا زیاتر تێدەگەن، زۆر سیمینار و ۆورکشۆپ دەکەین و هۆشیاری بڵاو دەکەینەوە، بەڵام هیچی وەکو ئەوە کاریگەری نیە کە بەچاوی خۆیان بیبینن، بۆیە هەوڵەکانی ئێمە زیاتر بۆ گەیاندنی پەیامە بە هاووڵاتییان، بیرۆکەی کورتە فلیمەکەشمان کە لە ژێر ناوی (ئێسته دەست پێ بکە)بوو، کە ویستمان ھەموو کارەکانی ناو کۆمەڵگا کە کاریگەری نەرێنیان لەسەر تاکەکان هەیە نەمێنێت ھەوڵ بدەین لە ڕێگەی فیلمەوە ھۆشیاری بڵاوبکەینەوە، هەربۆیە ناوەڕۆکی فلیمەکە هەموو ئەو دیاردانەیە کە لەناو کۆمەڵگەدا هەیە.
بیرۆکەی ئەم کارە لەلایەن تانیا کەمال بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕاسانەوە دانراوە و بەهاوکاری ڕێکخراوی (ژن بۆ ژن) ی سویدی (Kvinna Till Kvinna) لەلایەن کۆمپانیای (UE Production) هوه بەرهەم هاتووه, ماوەی کورتە فیلمەکە سێ خولەک و 30 سانیەیە و توانراوە لەو ماوە کورتەدا پەیامێکی گەورە و مرۆڤانە بگەیەنن بە بینەر.
گرنگیدان به هونهر له كاری ڕێكخراوهییدا مۆدێلێكی تازهیه بهڵام به پێی ئهو دهرئهنجامانهی كه وهرمانگرتۆتهوه خۆشبهختانه كاریگهری ئهرێنی ههبووه له كۆمهڵگادا، بۆیە ڕێکخراوی ڕاسان کورتە فیلمی (ئێسته دهست پێ بكه)یان بەرهەم هێنا و به ئاماده بوونی گشت چین و توێژهكانی كۆمهڵگا وهك خوێندكاران و مامۆستایان و زاناینی ئایینی و هونهرمهندان و كهسانی بهرپرس و چالاكوانانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە ئیڤێنتێکی گەورە نمایشیان کرد لە شاری سلێمانی و بڕیارە لە داهاتوودا لە شارەکانی دیکەی کوردستان نمایشی بکەن.
شانیا دەڵێت، "لە پلانماندایە لە مانگی داھاتوودا لە ھەموو شار و ناوچەکانی کوردستان فیلمەکەمان نمایش بکەینەوە ئەمە لە پاڵ ئەوەی فیلمەکەمان لە زۆربەی لاپەڕە فەرمیەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و وێبسایتی تایبەتی خۆمان و ھەژماری تایبەتی خۆمان بڵاوکراوەتەوە و هەمووان دەتوانن بینەری بن".
سلێمانی/ ئاریان محەمەد