ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له توركیا هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی په‌نابه‌رانی نایاسایی ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته‌یش زیاتر له 100 كه‌س كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و عێراقی و پاكستانی و ئه‌فغانین له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه گیراون.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، كه زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره نایاسایییانه‌ی گیراون له شاری ئه‌ده‌نه‌ی باشووری توركیا بووه، له‌و كاته‌ی په‌نابه‌ران ویستوویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌نده‌ره‌كان و كه‌ناراوه ئاوییه‌كان و له ڕێی كه‌شتییه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بڕۆن.
به گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كان كه پۆلیس به میدیاكانی توركیای داوه، تا ئێسته له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه، توانراوه زیاتر له 100 په‌نابه‌ری هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ئێرانی، ئه‌فغانی، پاكستانی بگیرێن.
دوای گرتن و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ
په‌نابه‌ران، سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچه‌برانی شاری ئه‌ده‌نه كراون و له‌وێ خراونه‌ته كه‌مپه‌وه، تا دواتر به فه‌رمی دیپۆرتی وڵاته‌كانی خۆیان ده‌كرێنه‌وه و له توركیا ده‌رده‌كرێن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیا بۆ ئه‌وه كه ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ بوونی په‌نابه‌ری نایاسایی له ولاته‌كه‌ی به كۆتا بهێنێت، كه توركیایان كردووه‌ته ڕێڕه‌وێك و به‌ره‌و ئه‌وروپا و وڵاتانی تر پێی تێپه‌ڕ ده‌بن.