به هه‌ڵه‌یه‌كى بچووك هاوپه‌یمانى ناتۆ له راپۆرتێكدا شوێنى ئه‌و مووشه‌كه ئه‌تۆمییانه ئاشكرا ده‌كات كه له كیشوه‌رى ئه‌وروپا جێگیر كراون.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى تهمووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ" شوێنى مووشه‌كه ئهتۆمییهكانى ئاشكرا كردووه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى چه‌ند به‌شێكى له راپۆرته‌كه واشنتن پۆست وه‌رگرتوووه و بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌ڵه‌یه له میانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك بووه كه ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ى په‌رله‌مانى سه‌ر به ناتۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه 150 یه‌كه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكى له ئه‌وروپا هه‌یه. هه‌ندێكیان له به‌لجیكا و ئه‌وانى تر له ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و ته‌نانه‌ت له بنكه‌ى ئهنجلیكى توركیا هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى له ناتۆ له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى ناتۆ نییه و ئه‌وانیش ئاماده نین ورده‌كارى تواناى ئه‌تۆمى هاوپه‌یمانى ناتۆ ئاشكرا بكه‌ن.
ئارتى رووسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته به ههڵهیى ده‌نگدانه‌وه‌ى خۆى له میدیاكانى ئه‌وروپا هه‌بووه.