له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان كارا ده‌بێت و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش به‌پێی رێكه‌وتن
پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت، په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری له باره‌ی كار‌و گرنگی
سندوقه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ته‌مووز، شێركۆ جه‌وده‌ت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند،
سندوقی كوردستان بۆ داهاتەکانی نه‌وت و گاز مانگی ئایاری له ساڵی 2015 بڕیاری
دامه‌زراندن و دروستكردنی درا و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 15 رۆژدا په‌س‌ندی
كرد، به‌ڵام ده‌سته‌كه دانه‌مه‌زرا و كاری پێ نه‌كرا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و ده‌سته‌یه سێ ئەرکی
سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌یه ئه‌ویش كۆنترۆڵكردنی داهاتی نه‌وت و گازی هه‌رێم، وردبینی
له داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كان به ستانداردی جیهانی، ئاراسته‌كردنی داهاتی نه‌وت
و گاز بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه له بودجه‌ی ساڵانه‌ی په‌رله‌مان
ئاراسته‌ی ده‌كات و ئه‌و داهاته و حكوومه‌تیش جێبه‌جێی ده‌كات.
دووپاتی دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر یاسا‌ی ده‌سته‌كه وه‌كخۆی
جێبه‌جێ بكرێت، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌فافیه‌ت له داهات
و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌و ناشه‌فافیه‌ی
كه هه‌بووه.
له كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌درێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و
له ئێستادا باس له كاندیدكردنی ئه‌یوب عه‌بدوڵا، ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی پێشوو
ده‌كرێت بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه.
كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به
سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له كارنامه‌ی چوار ساڵیدا گرنگی به به‌هێزكردنی
ئابووری هه‌رێم و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دەدات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی