ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى كه‌ركووك له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى كۆتایی هاتووه و ته‌نیا ماوه پارێزگارى نوێى شاره‌كه ده‌ست به‌كار بێت.
كه‌ركووك، كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوو، دواتر ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێكى كورد بۆ شاره‌كه ڕێككه‌وتن و ئێسته چاوه‌ڕێى ئاسایی بوونه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى تهمووز، نه‌سروڵا سورچى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانى پارێزگارى كه‌ركووك له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى كۆتایی هاتووه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه پێناچێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هیچ كۆبوونه‌وه‌ى تر بكرێ و ته‌نیا ماوه‌ته‌وه پارێزگارى نوێى كه‌ركووك ده‌ست به‌كاربێت دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركمان و پێكهاته‌كانى تر‌ى شاره‌كه.
كه‌ركووك له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى داگیر كراوه و له‌وكاته‌یشه‌وه تا ئێسته پارێزگارێكى عه‌ره‌ب به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێنراوه.