له سایه‌ى ئه‌و رۆڵه‌ى له جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌مه‌ریكا هه‌یبووه و سه‌ركردایه‌تى نیشتمانپه‌روه‌رانى كردووه له‌دژى به‌ریتانییه‌كان، جۆرج واشنتن له پاڵ هه‌ریه‌كه له جۆن ئادامز و تۆماس جیفه‌رسۆن و بنجامین فرانكلین و ئه‌لكسانده‌ر هامیلۆن به یه‌كێك له گرنگترین سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و هه‌مووشیان به باوكانى دامه‌زرێنه‌رى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌برێن.
جۆرج واشنتن پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 1789 تا 1797 ده‌ستبه‌كار بوو، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان بڕیارى گرنگى ده‌ركردووه، كه به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌وه نه‌خشه‌ى ئه‌مه‌ریكاى هاوچه‌رخ كێشراوه.
هه‌ر ئه‌و بوو سه‌رۆكایه‌تى بۆ دوو خول كرده نه‌ریتێك كه تا ئێسته سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌وى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه جۆرج واشنتن له 17ى ئه‌یلولى 1796 بۆ رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكرا كرد، هیچ نیازێكى نییه بۆ جارى سێیه‌م خۆى كاندید بكاته‌وه، ته‌نیا به دوو خولى سه‌رۆكایه‌تى واز ده‌هێنێ.
زۆر رووداوى سه‌رنجڕاكێش و سه‌رسوڕهێنه‌ر له ژیانى جۆرج واشنتن هه‌بووه و له سه‌رچاوه‌كانى مێژوو باسیان لێوه ده‌كرێت، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵی
عه‌ره‌بییه‌یش ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمه‌ڵێك له‌و رووداوانه‌ى له راپۆرتێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌وانه له شێوازى "گوتارى ماڵئاوایى "جۆرج واشنتن كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش كردووه، ئینجا پایته‌ختى جێهێشتووه كه ئه‌وكات فیلادلڤیا بووه، دواى وتاره‌كه‌یشى به‌ره‌و زه‌ویوزارى خێزانه‌كه‌ى رۆیشتووه كه له هه‌رێمى ماو‌نت ڤیرنۆن بووه له ویلایه‌تى ڤێرجینیا.
وه‌ك مێژوونووسان باسى لێوه ده‌كه‌ن جۆرج واشنتن كه ته‌مه‌نى 65 ساڵ بووه له دوایین رۆژانى ژیانى كاتێك پایته‌ختى جێهیشتووه مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه میراتى خێزانه‌كه‌ى به‌سه‌ر بكاته‌وه، له‌وانه خانوویه‌كى هه‌بووه رووبه‌ره‌كه‌ى هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بووه، چوار كێڵگه‌ى هه‌بووه 123 ئه‌سپ و گوێدرێژى لێ بووه، 680 سه‌ر مه‌ڕ و مانگاى هه‌بوو، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 300 كۆیله‌ى هه‌بووه.
له‌باره‌ى ئه‌و رۆژانه‌وه ده‌گوترێ، جۆرج واشنتن به ئه‌سپ چه‌ند سه‌عاتێك له‌ناو زه‌وییه‌كانى گه‌ڕاوه و دواتریش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه نانى ئێواره‌ى خواردووه، دواى نانى ئێواره‌یش پێشوازى له‌و میوانانه كردووه كه حه‌زیان كردووه یه‌كه‌مى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان ببینن، بۆیه مێژوونووسان ده‌ڵێن له‌و ساڵه‌ى پێش مردنى جۆرج واشنتن پێشوازى له 677 میوان كردووه.
رۆژى 12ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1799 كه‌شوهه‌واى ماو‌نت ڤێرنۆن سارد و باراناوى بوو، وه‌ك نه‌رتى خۆى جۆرج واشنتن ماڵه‌وه جێده‌هێڵى بۆ ئه‌وه‌ى پیاسه رۆژانه‌كه‌ى بكات، ئێواره‌ى ئه‌و رۆژه دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه نانه‌كه‌ى ده‌خوات پێشوازى له میوانه‌كانى ده‌كات بێ ئه‌وه‌ى جله ته‌ڕه‌كانى بگۆڕێ. رۆژى دواترش به هه‌مان شێوه له كه‌شێكى سارد و باراناوى ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى شه‌و هه‌ست به ئازارێكى زۆرى سنگى ده‌كات.
كاتێكى دره‌نگ له رۆژى 14 كانوونى یه‌كه‌مى 1799 جۆرج مارساى هاوسه‌رى به‌ئاگا ده‌هێنێ و پێى راده‌گه‌یه‌نێ هه‌وكردنێكى زۆر له گه‌روو و سنگى هه‌یه و به ئه‌سته‌م هه‌ناسه ده‌دات و ئه‌و كاته بانگى پزیشكى تایبه‌ت ده‌كرێ و له كاتى چاره‌سه‌ركردن تووشى خوێنبه‌ربوون ده‌بێ.
چه‌ندان پزیشكى تر كۆده‌بنه‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌ریان پێ ناكرێت، به‌مه‌یش له 14ى كانوونى یه‌كه‌م له ته‌مه‌نى 67 ساڵى كۆچى دوایى ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێ له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆى سێ رۆژ دواتر ده‌نێژرێ واته له 18ى كانوونى یه‌كه‌م ده‌نێژرێت.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه بووه، ئه‌و له هه‌ڵه‌ى پزیشكان ترساوه بۆیه نه‌یویستووه به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكه‌وه به زیندوویى بنێژرێت و ویستوویه‌تى كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌م سێ رۆژه له مردنه‌كه‌ى دڵنیا ببنه‌وه. هه‌روه‌ها له وه‌سیه‌ته‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و داخێكى تر‌ى هه‌بووه ئه‌ویش كۆیله‌كانى بووه.
جۆرج واشنتن خه‌مى ئه‌وه‌ى هه‌بووه كه كۆمه‌ڵێك كۆیله‌ى هه‌یه و ناتوانێ به ئاسانى ئازادیان بكات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر داواى له كه‌سوكاركه‌ى كردووه به چاكه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و خۆراكى باشیان پێ بده‌ن و فێرى خوێندنه‌وه و نووسینیان بكه‌ن.
له‌كاتى ناشتنیشى ئه‌ندامانى كۆنگرێس نازناوێكى تایبه‌تیان به جۆرج واشنتن دا و گوتیان " یه‌كه‌م پیاو له كاتى جه‌نگ، یه‌كه‌م پیاو له كاتى ئاشتى و یه‌كه‌م پیاو له دڵى هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا".
جۆرج واشنتن له ساڵى 1732 له دایك بووه و له ساڵى 1799 مردووه، به یه‌كێك له سه‌رۆكه به ناوبانگه‌كانى مێژووى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و ئه‌و به‌ره‌نگارى به‌ریتانییه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌مه‌ریكا بپارێزێ. خۆى له خێزانێكى جووتیار له دایك بووه و دواتر له سه‌رده‌مى گه‌نجێتى دواى ته‌واوكردنى خوێندنى ده‌بێته سه‌رباز له سوپاى به‌ریتانیا.