ئەو كچانەی جوانییەكەیان كێشەی بۆ دروست كردوون

:: PM:02:04:16/10/2016 ‌
زۆر كەس وا دەزانن كە ناشیرینی ڕواڵەت هۆكاری ناخۆشی و نەهامەتییە، بەڵام لەراستیدا زۆر كات جوانی ڕووخسار هۆكاری ناخۆشی و كێشەیە بۆ خاوەنەكەی، ئەوانەی لێرەدا ناویان دەهێنین چەند خانمێكن كە بەهۆی جوانییە سەرنجڕاكێش و شێوە ورووژێنەرەكانیانەوە، لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە:
 
1- ئۆلیڤیا سپراور
ئەم خانمە لە قوتابخانەیەكدا مامۆستا بوو، بەڵام دوای ئەوەی لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی ورووژێنەری خۆی بڵاو كردەوە، لە كارەكەی دوور خرایەوە.

2- دیبراهلی لۆرێنزا
ئەم خانمە كاتێك لە Citigroup كاری دەكرد، بەهۆی ئەوەی جلوبەرگی ورووژێنەری لەبەر دەكرد و شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەبوو، بڕیار درا لەكارەكەی دوور بخرێتەوە و ئەویش لە وەڵامدا گوتی: شێوەی خۆم بۆ لەدەستنەدانی كارەكەم ناشێوێنم.

3- سابینا تینبیكۆف
ئەم خانمە یاریزانی وەرزشی تۆپی بالە بوو لە كازاخستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی جوانییەكەی بەناوبانگی كردبوو و هەمووكات لەگەڵ هاوڕێكانی كاتێك دەیانویست مەشقەكانیان ئەنجام بدەن، خەڵك قەرەباڵغییان دروست دەكرد بۆ وێنەگرتن و ئەمەش وای كرد ڕاهێنەرەكەی لە یانەكەی دووری بخاتەوە.

4- كاترینا سیرتشكۆڤیتش
ئەم خانمە ڕاگەیاندكارە سربییە لەكاتێكدا دەچێتە ناو یاریگە بۆ تەماشاكردنی یاریی نێوان دوو یانەی بەهێزی ئەو وڵاتە، بەهۆی شێوە ورووژێنەرەكەیەوە سەرنجی تەماشاكەران و یاریزانانیش بۆ خۆی رادەكێشێ و ئەمەش وا لە ناوبژیوان دەكات، لە یاریگە بیكاتە دەرەوە و كارتی سووری بداتێ!

سەرچاوە: سەیدەتی


وشە - موحسین شابان