بهرێوهبهرایهتى ئاسایشى ههولێر لهبارهى ڕووداوى تهقهكردن له ڕێستۆرانتێكى ههولێر ڕاگهیهندراوێكى بڵاو كردهوه.
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین . لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین دۆخی ئارام وئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت . لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر