ئه‌گه‌ر تووشى ئازارى سك بوویت و به‌شى دواوه‌ت بگرێته‌وه ئه‌وه بۆ ئازارى زراو یان دروستبوونى به‌ردى زراو ده‌گه‌ڕێته‌وه.دروستبوونى به‌ردى زراو به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى بڕێكى زۆر چه‌ورى له توورهكهى زراودا دروست ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه
چه‌ندان چاره‌سه‌رى ماڵى جۆراوجۆر هه‌یه كه ئازارى كیسهى زراو كه‌م ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: زه‌رده‌چه‌وه و هه‌نگوین، زه‌رده‌چه‌وه و هه‌نگوین سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش. یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ردى زراو ده‌دات و ئاستى كۆڵیسترۆڵ ئاسایى ده‌كاته‌وه. هه‌نگوین رێ له هه‌وكردن ده‌گرێت و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌توانرێت كه‌وچكێكى چا زه‌رده‌چه‌وه و كه‌وچكێكى چا هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكرێت پاشان رۆژانه بیخۆ به‌م شێوه‌یه ئازارى زراو كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: كنگر، كنگر یه‌كێكه له رووه‌كه سروشتییه‌كان بۆ چه‌ندان چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت و گرفته‌كانى زراو كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى ده‌ردراوه‌كانى جگه‌ر ده‌دات، ده‌توانرێت به هه‌ڵم یان به برژاندن یان ته‌نانه‌ت وه‌ك ترشیات به‌كار بهێنرێت. یان ده‌توانرێت وه‌ك بههێزكهرێك یان حه‌بێك به‌كار بهێنرێت.
سێیه‌م: نه‌عناع، هه‌موومان ده‌زانین كه نه‌عناع یارمه‌تى باشتركردنى هه‌ناسه ده‌دات و هه‌سته‌وه‌رى ریخۆڵه كه‌م ده‌كاته‌وه . یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار ده‌دات و رێ له دروستبوونى به‌ردى زراو ده‌گرێت. ته‌نیا پێویستت به كوپێك ئاو هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین و كه‌وچكێك له گه‌ڵاى نهعناعى وشكراو كه‌مێك ئاوه‌كه بكوڵێنه، پاشان گه‌ڵای نهعناعهكانى بۆ زیاد بكه كه سارد بووه‌وه هه‌نگوینه‌كه‌ى بۆ زیاد بكه و دواتر بیخۆره‌وه.
چواره‌م: ئاوى لیمۆ، ئاوى لیمۆ بۆ زۆر چاره‌سه‌ر و گرفتى له‌ش به‌كار ده‌هێنرێت. توانایه‌كى باشى هه‌یه له توانه‌وه‌ى كۆڵیسترۆڵ و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكى به‌هێزه له نزمكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆڵیسترۆڵ. ته‌نیا پێویستت به چوار كه‌وچك ئاوى لیمۆى تازه ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌رداخێك ئاو پاشان به باشى تێكى بده و دواتر بیخۆره‌وه رۆژانه دوو جار ئه‌م گیراوه‌ى ئاوى بخۆره‌وه به‌م شێوه‌یه واده‌كات رێ له دروستبوونى به‌ردى زراو بگرێت.