كۆمپانیای ئه‌پڵ له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا كار له‌سه‌ر زیادكردنی چه‌ند ئیمۆجییه‌ك ده‌كات كه پێشتر به‌كار نه‌هێندراون و هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یبووه.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌پڵ بڕیاری داوه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا بۆ سیستمه‌كه‌ی چه‌ندان ئیمۆجی زیاد بكات كه پێشتر نه خۆی نه هیچ له كۆمپانیاكانی تر به‌كاریان نه‌هێناوه ئه‌مه‌یش وای كردووه تایبه‌ت بێ به ئه‌پڵ.
ئه‌پڵ ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م ئیمۆجییانه له‌گه‌ڵ سیستمی نوێ IOS 13 بڵاو ده‌كرێنه‌وه، كه به‌شێكی زۆران نوێن و به‌كار نه‌هێندراون وه‌ك "فه‌لافل، دڵۆپه‌ی خوێن، ئیمۆجی به‌ستوو، ئه‌و ئیمۆجییانه‌ی كه گوزارشت له دوو كه‌س ده‌كه‌ن" و چه‌ندان ئیمۆجی تر.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.