هه‌نگوین زۆرجار به‌كار ده‌هێنرێت بۆ دروستكردنى شیرینى یان له ژه‌مى به‌یانیاندا ده‌خورێت و هه‌نگوینى خاو تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى تێدایه، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندى دژه به‌كتریایى تێدایه و چاره‌سه‌رى برین ده‌كات و كۆكه كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌گرێت له له‌شدا، بۆیه زۆر كات وه‌كو چاره‌سه‌رێكى سروشتى به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌مانه‌یش چه‌ند سوود و به‌كارهێنانێكى هه‌نگوینن بۆ له‌ش؟
یه‌كه‌م: هه‌نگوین چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى جیوب ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌وكردنى جیوبت هه‌بوو، ئه‌وه باشتر وایه هه‌نگوین به‌كار بهێنیت. ته‌نیا پێویستت به دوو كه‌وچك هه‌نگوینى سروشتى ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك سركه‌ى سێ‌و و 250 مل ئاوى گه‌رم هه‌مووى به باشى تێكه‌ڵ بكه و رۆژان بیخۆره‌وه به‌م شێوه‌یه رێره‌وه‌كانى جیوب پاك ده‌كاته‌وه و رێ له كۆبوونه‌وه‌ى لینجه ماده ده‌گرێت.
دووه‌م: هه‌نگوین چاره‌سه‌رى توێكڵى سه‌ر ده‌كات، توێكڵى سه‌ر هۆكارێكه بۆ وشكبوونه‌وه‌ى پێستى سه‌ر دروستبوونى كلوى سپى. ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته ده‌توانرێت %90 ئاو له‌گه‌ڵ %10 ئاوى گه‌رم و هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكرێت، پاشان به نه‌رمى پێستى سه‌رتى پێ بشێله بۆ چه‌ند خوله‌كێك پاشان بۆ چه‌ند خوله‌كێك پێستى سه‌رت داپۆشه بۆ ماوه‌ى سێ سه‌عات دواتر به ئاو بیشۆ هه‌موو رۆژێك ئه‌م چاره‌سه‌ره دووباره بكه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى مانگێك.
سێیه‌م: هه‌نگوین بۆ كۆكه، ئه‌گه‌ر كۆكه بێزارت ده‌كات و هه‌ست به ئازارى قوڕگت ده‌كه‌یت به‌كارهێنانى هه‌نگوین چاره‌سه‌رى چه‌ندان گرفت ده‌كات. ده‌توانرێت هه‌شت كه‌وچك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ چوار كه‌وچك ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێت پاشان هه‌موو رۆژێك كه‌وچكێكى چا له‌م گیراوه‌یه بخۆره‌وه.
چواره‌م: هه‌نگوین چاره‌سه‌رى سووتاوى ده‌كات، هه‌نگوین بریكى باش دژه به‌كتریا و تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى تێدایه كه ده‌توانێت چاره‌سه‌رى برینى بچووك بكات. هه‌نگوین زۆرجار به‌كار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى سووتانى پێست ئه‌گه‌ر برینه‌كه بچووك بوو خێرا چاكى ده‌كاته‌وه. هه‌نگوین بده له‌و له‌فافه‌ى كه‌بۆ پێچانى سووتاوى به‌كاری ده‌هێنیت.