حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاى گه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه ده‌كه‌ین كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له ڕێستوڕانته‌كانی هه‌ولێر ڕووی دا.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ی تەمووز، لە یەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی هەولێر لە ئەنجامی تەقەكردنێكدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا كوژرا، دوای ڕووداوەكە ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا سەقامگیری ئاسایشی شارەكەی دووپات كردەوە و ڕای گەیاند، بكەرانی ئەو تاوانە دەگیرێن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاى گه‌یاند، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییه ده‌كه‌ین كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له ڕێستوڕانته‌كانی هه‌ولێر ڕووی دا و له ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی كونسولخانه‌ی توركیا و هاووڵاتییه‌ك گیانیان له‌ده‌ست دا و هاووڵاتییه‌كی تریش بریندار بوو.
"پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی لێكۆڵینه و به‌دواداچوونی رژدن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و به‌سزاگه‌یاندنی یاسایی‌یان، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه نادرێت ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنرێت" له به‌یاننامه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وا نووسراوه.