تۆیۆتا كۆرۆلای 2020 نمایش كرا.. دیزاینه‌كه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌

:: PM:09:05:17/07/2019 ‌

یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ناوبانگه‌كانی تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی كرۆلایه‌، چونكه‌ له‌ڕووی هێز و جوانییه‌وه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ دروست كراوه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌زیان به‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ تۆیۆتا كۆرۆلای مۆدێل 2020 نمایش بكات.

ماڵپه‌ڕی "caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای تۆیۆتا له‌ نوێترین كاریدا ئۆتۆمبێلی كرۆلای مۆدێل 2020ی له‌ پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نمایش كرد كه‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و هێزێكی تایبه‌تی بۆ داناوه‌.

تۆیۆتا له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه‌ زانیاری زۆری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ ساڵی داهاتوو ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دیزاینه‌كه‌ی كه‌ به‌ وێنه‌ له‌ میدیاكانی دنیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

تۆیۆتا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ شاری "تۆیۆتا" له‌ ناوچه‌ی "ئیچی" له‌ ژاپۆن، كۆمپانیاكه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه‌.
















وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌