ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی وتارێكی پارێزه‌ری ناوداری نیویۆرك جۆن كونۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی قسه‌كانی تره‌مپ و داواكردنی بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران له ئه‌مه‌ریكا ده‌دوێ و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه تره‌مپ ڕه‌گه‌زپه‌رستی خۆی به ته‌واوی خسته‌ڕوو و ئه‌و هاوشێوه‌ی كه‌سێكی سه‌رخۆش مامه‌ڵه ده‌كات و به‌هێزترین سوپای دنیایش به ده‌ست كه‌سێكی له‌وشێوه‌یه!
كونوی ده‌ڵێ، تا ئه‌مڕۆ له هه‌ر شوێنێكی دنیا سه‌رۆكێكی هاوشێوه‌ی تره‌مپ ڕه‌گه‌زپه‌رست بوونی نه‌بووه، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان له پێشانگای فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له ڕۆژهه‌ڵاتی ماساسوتچس كاتێك ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان دژی په‌نابه‌ران ڕه‌فتاریان كرد، ناڕه‌زایی گه‌وره ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، به‌ڵام ئێسته ئێمه بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ئاشكرا هه‌ڵوێست و فه‌رمانی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ده‌رده‌بڕێت.
جۆرج كونوی كه خۆی یه‌كێكه له په‌نابه‌ران و ده‌یان ساڵ پێش ئێسته له فلیپینه‌وه هاتووه‌ته
ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ره‌كه‌یشی كیلیان كونوی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و له وتاره‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ڕووداوه‌كه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبێلم به ڕوونی له یاده و ده‌ستوور قه‌ره‌بووی ئه‌و ئافره‌ته په‌نابه‌ره‌ی كرده‌وه كه ڕه‌گه‌زپه‌رستان هێرشیان كرده‌سه‌ر، ئه‌مه‌یش وڵاتی یه‌كسانییه و ده‌ستوور له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌یه، له قوتابخانه‌یش ئه‌مه ده‌خوێنرێت، چونكه ده‌زانم كه ده‌ستوور له سه‌رۆكیش گرنگتره، هێنده به بایه‌خه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك ناڕوانم، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه نه‌بێته كولتوورێك و دووباره له ئه‌مه‌ریكا زیندوو بكرێته‌وه.
پارێزه‌ره‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات، ڕاسته ده‌ستوور و یاسا به توندی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستین، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه به ڕوونی له ئه‌مه‌ریكا ئێسته‌یش هه‌ستی پێ ده‌كرێت، من هیچ كات وه‌ڵامێكی ڕوونم ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆچی له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خوێندن له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ته‌وه و ڕیشه‌یی تێدایه و ده‌بێ پڕی بكه‌یته‌وه، ئایا ئه‌مه یارمه‌تی خوێندكاران ده‌دا تا داهێنان بكه‌ن، یان له ڕووی ده‌روونییه‌وه تووشی تێكشكانیان ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته پێویسته گونجاوترین ژینگه بۆ قوتابیان بڕه‌خسێنێت، چونكه وڵاتی داهێنان و پێشكه‌وتنه، نه‌ك له یه‌كه‌م هه‌نگاو جیاوازی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی قووڵ بكاته‌وه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌وته ڕه‌گه‌زپه‌رستییه كه ڕیشه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگا هه‌یه، كه كه‌مینه‌كن، ئێسته‌یش هه‌ندێك فێربوون له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاشكرا بانگه‌شه بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه سه‌رمایه‌داری و جیاوازی چینه‌كانه له نێوان سه‌رمایه‌داران و هه‌ژاران، بۆچی خانه‌واده‌یه‌كی سپی پێستی هه‌ژار ڕه‌گه‌زپه‌رتسی به‌رانبه‌ر ناكرێت، بۆچی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌رانبه‌ر ئێمه ده‌كرێ، كه هیچ هه‌نگاوێكمان نه‌ناوه كه زیان به به‌رانبه‌ره‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌مینه‌یه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕیشه‌ی ئه‌مه‌ریكی نییه، هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر دادوه‌ره مه‌كسییه‌كه‌ی گونزالیس بی كۆریل، ته‌نانه‌ت تره‌مپیش دژی ئه‌و دادوه‌ره هاته ده‌نگ، ئه‌وانه كه‌سانی به‌سوودن بۆ ئه‌مه‌ریكا و زانكۆیان ته‌واو كردووه و زانستی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه، ئایا كه‌س هه‌یه دژی كه‌سێكی دانا بێ له وڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه؟ بێگومان نه‌خێر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یان ناوێت.
ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات به‌رهه‌می ڕه‌گه‌زپه‌رستی نوێیه كه به نازییه نوێكان ناویان ده‌برێ، ئه‌وان ئامانجیانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاكان تێك بده‌ن و جیهانی ئێسته به ته‌واوی ژێراوژوور بكه‌ن و جیهانێكی تری پڕ له ڕه‌گه‌زپه‌رستی دروست بكه‌ن، تا وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشوودا كردیان زانست و په‌رتووكه‌كان بسووتێنن و خه‌ڵكی به‌ره‌و گه‌مژه‌یی بگێڕنه‌وه، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش كه‌وتووه‌ته ژێر ئه‌و شه‌پۆله‌وه و ئه‌و بووه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌رستێكی نه‌زان و گه‌مژه.
گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له‌و هه‌ڵمه‌ت و شه‌پۆڵه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه گه‌وره‌تره و گومانمان نییه جارێكی تر متمانه به سه‌رۆكێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست و نه‌زان ناده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رئێشه‌ی بۆ دروست كردوون و خه‌ریكه ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌كه‌دار ده‌كات، ئه‌وه‌ند خزمه‌تی پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ریش بڕیار وایه نائه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و وڵاته بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه بۆچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێره‌یه و ناگه‌ڕێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی خۆی و له‌وێ سه‌رۆكایه‌تی بكات؟
ئه‌و پارێزه‌ره ڕه‌خنه‌ی توند له سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆماری ده‌گرێ، كه به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ بێده‌نگ و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه، ئایا ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌رستین، ئه‌گه‌ر ئاوایه پێویسته له دروشم و به‌رنامه‌كانی خۆیان به ڕوونی ئه‌وه‌ی بنووسن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ببێته‌وه، كه سیاسییه‌كانی پارتی كۆماری چه‌ند دووڕوون له كاتێكدا باسی ئازادی و یه‌كسانی ده‌كه‌ن، كه‌چی بێده‌نگن به‌رانبه‌ر به ڕه‌گه‌زپه‌رستی كه له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت!