کارە دەستییەكانی خانمێكی تەمەن 92 ساڵی ژاپۆنی ببینە

:: PM:03:29:12/01/2017 ‌

خانمێكی تەمەن 92 ساڵی دانیشتووی وڵاتی ژاپۆن، بووەتە مایەی سەرنجڕاكێشانی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەش بە هۆی كارە دەستییەكانی كە بە سووف و داو دروستیان دەكات.

خانمە ژاپۆنییەكە، تا ئێستە زیاتر لە 500 تۆپی دەستكردنی لەو شێوەیەی دروست كردووە كە هەر یەكەیانی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و تایبەت دیزاین كردووە و وێنەی كارەكانیشی لەلایەن كچەزایەكییەوە بە ناوی نانا ئەكیوا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ژنە لە تەمەنی 60 ساڵییەوە دەستی داوەتە ئەو هونەرە و بۆ كارەكەشی تەنیا سووف و داو بەكار دەهێنێت و شێوەی تایبەتیان پێوە دروست دەكات، ناویشی لە هونەرەكەی ناوە "تیماری".

جێی ئاماژەیە، ئەو جۆرە كارە دەستییانە لەنێوان دانیشتووانی ژاپۆن بە گشتی و دانیشتووانی گوندەكان بە تایبەتی، دیاردەیەكی بەربڵاوە و زۆرجار كاری هونەریی دەستیی سەرنجڕاكێش بەرهەم دێنن.

سەرچاوە: سپوتنیك.




























وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی