به فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا وه‌ڵامی بڕیاری ئه‌مه‌ریكا دایه‌وه و پێی وایه، ده‌رهێنانی وڵاته‌كه‌ی له سیستمی ئێف 35، هیچ بیانوویه‌كی نییه چونكه كڕینی سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 له‌گه‌ڵ سیستمه هێرشبهرییهكه دژ به یه‌ك نین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (18ی تهمووز) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، بڕیاری واشنتن به ده‌ركردنی توركیا له به‌رنامه‌ی سیستمی شه‌ڕكه‌ری ئێف 35 كه خۆی هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه تێیدا، هه‌ناوێكی تاكلایه‌نانه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی هاوپه‌یمانی ناگونجێ و پشتی به هیچ بیانوویه‌كی لۆجیكی نه‌به‌ستووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌رگیز ناكرێ ئه‌و بیانووه قبووڵ بكه‌ین كه گوایه سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 كه توركیا كڕیویه‌تی، ده‌بێته هۆی لاوازكردنی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری ئێف 35، بۆیه داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین له‌و بڕیاره "هه‌ڵه‌یه"ی په‌شیمان ببێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی زیانێكی زۆر به هه‌ردوو وڵات و دواتریش پینه ناكرێ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و داوایه‌كی كردوومانه بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه و به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه بهێننه‌وه كه ئه‌و دوو سیستمه دژن، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ به‌ڵگه كردوویه‌تی، چونكه ناتۆ هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ینس ستولتنبرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رای گه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ناتۆ نیگه‌رانه له كڕینی سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن توركیا، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و وڵاته به‌شدار نه‌بێت له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی و پێشخستنی به‌رنامه‌كه و گوتی: مانه‌وه یان ده‌ركردنی توركیا له ناتۆ، هێشتا نه‌بووه‌ته پرسێك له‌ناو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، ئه‌ندامێكی گرنگه له ناتۆ و تا ئێسته ده‌ركردنی باس نه‌كراوه، چونكه هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ پشت به‌یه‌كتر ده‌به‌ستن.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، ئاماده نه‌بوو بچێته ژێر ڕكێفی په‌ستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400ی رووسی، به‌شێك نییه له سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی ناتۆ. ئه‌وه‌شی به كراوه‌یی به‌جێ هێشت كه ڕه‌نگه له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر توركیا بده‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، ده‌بێ گرنگیی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا فه‌رامۆش نه‌كات و ته‌نیا به گوته‌ش نه‌یڵێ، به‌ڵكو به كردار بیسه‌لمێنێ، به تایبه‌تی له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كێتیی دیموكراتی كورد و یه‌كێتیی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن.
داعشی لێ ده‌رچێ، ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه به هه‌مان چاوی توركیا، بڕوانێته ته‌واوی ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی كردوون، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، له مێژه پێوه‌ندییه‌كانیان به مۆله‌قی بمێنێته‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه، توركیا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه په‌نای بۆ سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 كردووه.
ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو، "متین گۆركان" توێژه‌ریی ئه‌مه‌ریكی له ماڵپه‌ڕی "ئه‌ل مۆنیتۆر" نووسیویه‌تی، توركیا له به‌رده‌م یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكایه كه له ساڵی 2017 هۆشداری دراوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌بینن، چونكه گرێبه‌سته‌كه‌یان له ساڵی 2016 واژوو كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێ یاساییه‌وه خۆیان له سزاكان ڕزگار بكه‌ن.
یاسای كاتسا له 25ی حزه‌یرانی ساڵی 2017 وه‌ك پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ سزادانی ڕووسیا، ئێران و كۆریای باكور خرایه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و به زۆرینه‌ی باڵا ده‌نگی هێنا كه بریتییه له 419 ده‌نگ و ته‌نیا سێ په‌رله‌مانتار دژی بوون. ئه‌و یاسایه ئامانجی دروستكردنی په‌ستانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
وه‌ك هه‌موو یاسایه‌كی تر، له ڕۆژی ده‌رچوونه‌وه بۆ دواتر پێڕه‌و ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ شتێكی پێش یاساكه ناگرێته‌وه. توركیا به پشتبه‌ستن به‌م ده‌قه یاساییه ده‌یه‌وێ خۆی له‌و سزایانه ڕزگار بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كاتی كاتی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه وه‌رده‌گرێ نه‌ك كاتی واژووكردنی.
له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك نه‌رمیی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نواند و گوتی: خه‌تاكه له توركیا نییه، له ئیداره‌ی ئۆبامایه، چونكه ئه‌وان ده‌یانویست سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕن، به‌ڵام كاتێك واشنتن ڕازی نه‌بوو، به ناچاری ڕوویان له مۆسكۆ كردووه. ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ هیوایه‌كی بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه و كارێكی زۆریان له‌سه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ سزایه‌ك نه‌بن، به‌ڵام كاتێك ده‌ست به هاتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 كرا، جارێكی تر گه‌رم بووه‌وه.
به‌پێی یاسای "كاتسا"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له‌كۆی 12 وڵات ته‌نیا پێنج دانه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌یش دیسان خاڵێكی ئهرێیه بۆ توركیا، بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت تره‌مپ ڕازی بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێی ده‌ترسێ، به‌هۆی چوونی ئێس 400 بۆ توركیا، سیخوڕه ڕووسه‌كان زانیاری له‌سه‌ر سیستمی "ئێف 35"ی ئه‌مه‌ریكی په‌یدا بكه‌ن، ئه‌م ترسه‌ش ته‌نیا لای واشنتن نییه، به‌ڵكو به ڕوونی ناتۆش قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه. بۆیه ڕه‌نگه یه‌كه‌م هه‌نگاوی كاردانه‌وه بریتی بێت له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئێف 35 كه بڕیار بوو توركیا له ئه‌مه‌ریكای بكڕێ. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 ئه‌وه‌یه، ده‌توانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 بخاته خواره‌وه. كه‌واته چۆن توركیا ده‌توانێ دوو سیستمی دژبه‌یه‌كی هه‌بێ؟
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، توركیا به فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه یه‌كه‌م كاروانی یه‌كه‌كانی سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400ی وه‌رگرتووه و ئیتر هه‌موو گومانه‌كان له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه ڕه‌وانده‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر سووربوونیان بۆ ته‌واوبوونی گرێبه‌سته كه ڕاست ده‌رچوون و ئاماده نین بكه‌ونه ژێر فشاری وڵاتانی ناتۆوه.